ئه‌ردۆگان سه‌ردانی كوردستان ده‌كات
سەرۆک کۆماری تورکیا (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) له‌م نیزكانه سەردانی باکووری کوردستان دەکات و هەوڵی بەدەستهێنانی دەنگی کوردان دەدات له هه‌ڵبژارنه‌كانی داهاتوو.”
وا بڕیاره له هه‌فته‌ی ئاینده، جارێكی تر، سه‌رۆك كۆماری توركیا، (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان) سه‌ردانی هه‌ردوو شاری (ئۆرفه و سێرت) ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی سۆزی ئه‌وان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.”
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌رۆدگان ده‌یه‌وێت له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌وڵ بۆ ئه‌وه بدات كه ئه‌و دڵسۆزی گه‌لی كورده و ده‌نگی هاووڵاتیان و دانیشتووانی ئه‌و دووشاره بۆ خۆی و حزبه‌گه‌ی مسۆگه‌ر بكات.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه، له رۆژی 23/12/2017 (ئەردۆگان) سەرۆکی تورکیا سەردانی هەردوو شاری شرنا‌خ و جۆڵەمێرگی لە باکووری کوردستان کرد.