بریکارى وەزارەتى پێشمەرگە: حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق جموجۆڵیان هه‌یه نیه‌تیان خراپه

بریکارى وەزارەتى پێشمەرگەى حكومه‌تی هەرێمى کوردستان، له باره‌ی بوونی چه‌كدارانی داعش و جموجۆڵی هێزه عێراقییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌ێنێت.” زانیاری وردمان هەیە کە داعش لە عێراق ماون و دەیان بازگەشیان هەیە.”
له‌و باره‌وه (سه‌ربه‌ست له‌زگین) بریکارى وەزارەتى پێشمەرگەى حكومه‌تی هەرێمى کوردستان، رایگه‌یاندوه.” هیچ رێککەوتنێکى سەربازى لە نێوان هەولێر و بەغدا نییە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دواى چەندین کۆبوونەوە تا ئێستا هەولێر و بەغدا نەگەیشتوونەتە رێککەوتنێک لەسەر هیچ پرس و بابەتێک، چونكه به‌غدا ئاماده‌ی دانوستاندن نیه.
لزگین، زیاتر گوتویه‌تی.” داواکارییەکانى حکوومەتى عێراق جێگیر و نەگۆڕ نیین، بەڵکو حەیدەر عەبادى سەرۆک وەزیرانى عێراق، هەر هەفتەیەک داواکارى و قسەیەکى هەیە، لەڕووى کردەییشەوە هیچی جێبەجێ ناکات، ئەمەش وایکردووە لە حکوومەتى عێراق تێنەگەین داواى چی دەکەن،له ئێستاشدا سوپاى عێراق و حەشدى شەعبى لە جموجۆلى سەربازییان لە سنوورى (گوێڕ و سوڵتان عەبدوڵڵا و سەربازگەى کەى وەن) بەردەوامى هەیە، نیازیان خراپه ئێمه‌ش ئاماده‌ین.”
بریکارى وەزارەتى پێشمەرگەى حكومه‌تی هەرێمى کوردستان، ئاماژه‌ی به رۆڵی هاوپه‌یمانان دا و رایگه‌یاند” كه هاوپه‌یماننان به‌رده‌وامن له هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه و مه‌شقپێكردنیان،له ئێستاشدا خه‌ریكی رێكخستنه‌وه‌ی لیواكانی سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن.
بریکارى وەزارەتى پێشمەرگەى حكومه‌تی هەرێمى کوردستان، ئه‌وه دووپاتكردۆته‌وه.” كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ئێستادا له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشین بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ریكی نه‌خوازراو و پارێزگاری كردن له كوردستان.