هه‌ولێر… پۆلیس ئاماره‌كانی ساڵی 2017ی راگه‌یاند

به‌ڕیوبه‌رایه‌تی پۆلیسی هەولێر ئامارەکانی ساڵی 2017 بڵاو دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت.” کە رێژەی تاوان لە هەولێر رووی لە کەمی کردووە بە بەراورد بە ساڵی 2016.

رۆژی یەکشەممە 31/12/2017، رائید(هۆگر عەزیز) گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بۆ میدیاكان، رایگه‌یاند.”كه‌ ژمارەی دەستگیرکراوەکانی لە ماوەی ساڵی رابردوو، بە تۆمەتە جیاوازەکان، ئاشکرا کرد و رایگەیاند، لەو ساڵەدا، 4739 خراونەتە بەندیخانە.”

ژمارەی دەستگیرکراوەکان و تۆمەتەکانیان:

– 494 کەس بە تۆمەتی کوشتن دەستگیر کراون.

– 122 کەس بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر کراون.

– 307 کەس بە تۆمەتی زێدەڕۆیی کرد بۆ سەر موڵک و ماڵی دەوڵەت دەستگیر کراون.

– 1196 کەس بە تۆمەتی تەقەکردن و ئاژاوەگێڕی دەستگیر کراون.

Back to top button