ریال مه‌درید شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌م پێنج یاریزانه‌ ده‌كات بۆ هاتنه‌ نێو سانتیاگۆ به‌رنابیۆ

دەستەی كارگێری یانه‌ی ریال مەدریدی ئیسپانی، هەوڵ دەدات زۆر بەهێز بچێتە نێو بازاری گواستنەوەی یاریزانانی لەوەرزی زستان و لەگەڵ راهێنەری یانەكەی زێنەدین زێدان گەیشتونەتە رێكەوتن بۆدەست نیشان كردنی چەند یاریزانێك.”

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشكرای كردووە.” كه‌ یانەی قه‌ڵای سپی چاوی لەسەر 5 یاریزانە بۆئەوەی لەمانگی داهاتوو پەلكێشی یانەكەی بكات، دوای ئەوەی روبەرووی زەحمەتی دەبێتەوە بۆبەدەست هێنانی تواناكانی یاریزانی بەلجیكی و هێرشبەری چێلسی (ئیدن هازارد) هەرچەندە راهێنەری ئیتاڵی ئەنتۆنیۆ كۆنتی رەتی كردۆتەوە دەست بەرداری تواناكانی ئەم یاریزانە بێت.”

رۆژنامە مەدریدیەكە باسی له‌وه‌ كردووه‌.” كه‌ هەریەك لەیاریزانان (هاری كین و نیمار داسێلفا و كلیان میبابی و رۆبەرت لیفاندۆفسكی و  ماورۆ ئیكاردی) پاڵێوراون بۆبەهێز كردنی هێلی پێشەوەی مێرەنگی.”

ریال بەدوای هێرشبەرێكی بەتوانا دەگەرێت لە پێناو بەهێز كردنی هێلی پێشەوەی یانەكەی ،دوای دابەزینی ئاستی یاریزانی فەرەنسی كەریم بنزیما وای كردووە ئەم یانەیە بەدەست كەمی گۆل تۆمار كردن بناڵێنێت.

Back to top button