ئه‌وانه‌ی قۆڵۆنیان هه‌یه كه‌له‌رم بخۆن بزانن بۆ.؟
كه‌له‌رم یه‌كێكه له‌و رووه‌كه خۆراكیانه‌ی كه سودێكی زۆری هه‌یه بۆ مرۆڤ و پێویسته به‌كاربهێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی به دووربین له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.”
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێی پزیشکی ئه‌مه‌ریکی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه.” که که‌له‌رم یه‌کێکه له ماده هه‌ره سود هبخشهکان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و ده‌بێته هۆی پاراستنی ئه‌ندامه‌کانی له‌ش له توش بوون به نه‌خۆشیه‌کان به‌تایبه‌تی نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌کان له‌وانه‌ش شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ها که‌له‌رم دهلهمهنده به چه‌ند ماده‌یه‌کی سروشتی که پزیشکه‌کان دابه‌شیان کردووه بۆ پێنج ماده‌ی ئه‌نزیمی و هه‌روه‌ها دژه نه‌خۆشیه‌کان که کاریگه‌ری ته‌واویان هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ.
له‌و باره‌وه پزیشکه‌کان له زانکۆی ” نیۆیۆرک ” ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه.” که که‌له‌رم ده‌بێته هۆی یارمه‌تی دانی گه‌ده بۆ ده‌ردانی ماده‌یه‌ک له گه‌ده که ناسراوه به ” دی ئێم ئه‌ی ” ئه‌م ماده‌یه هاوکاری هه‌رسکردنی خۆراک ده‌دات وبۆیه ئه‌م ماده‌یه رێگری ده‌کات له گه‌شه کردنی خانه‌کانی شێرپه‌نجه.
هه‌روه‌ها که‌له‌رم ده‌وله‌مه‌نده به ماده‌کانی “كاربينول و ئهندول و كاروتين” ئه‌م مادانه‌ش رێگری ده‌که‌ن له توش بوونی مرۆڤ به جۆره‌کانی شێرپه‌نجه‌ی قۆلۆن و گه‌ده و مه‌مک.