یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ كپكردنی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران له‌لایان رژێمی ئێران ده‌ستی پێكرد

حكومه‌تی ئێران ده‌ستی به‌ كپكردنی خۆپێشاندانه‌كان و ناره‌زایه‌تیه‌كانی ئێران، كردوو، هه‌م له‌رووی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هه‌م له‌رووی ئامرازی بانگه‌شه‌ی خۆپێشاندانه‌كان تۆڕێكی فره‌وانی بۆ سنور دار كردنی خۆپێشاندانه‌كان پێكهێناوه‌”.

سه‌رچاوه‌ی میدیاكانی ئێران ئاشكرایان كردووه‌، حکومەتی ئێران وەک هەوڵێک بۆ کپکردنەوە ی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لەسەر مۆبایل سنووردارکرد”.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ چه‌ند رۆژێكه‌ خۆپێشاندانێكی به‌رفره‌وان له‌سه‌ر ئاستی ئێران و شاره‌ گه‌وره‌كانی ئێران به‌رێوه‌ ده‌چێت، ئه‌مه‌ش وای له‌ حكومه‌تی و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌ كردووه‌ كه‌ په‌نا ببه‌نه‌ به‌ر كپكردنی ناره‌زایه‌تیه‌كان و خۆپێشاندانه‌كان”.

Back to top button