عه‌ره‌ب و تورك و فارس له به‌یاننامه‌ی ساڵی نوێیاندا گرنگترین كاریان له‌ناو بردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی كورده‌كان بوو
هه‌ر یه‌كه له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و ئێران و سه‌رۆككۆماری توركیا كاری هه‌ر گرینگی ساڵی 2017 هه‌وڵی شكه‌ست پێهێنانی ریفراندۆم سه‌ربه‌خۆی كوردستان، بووه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌لێت، كاری هه‌ره گرینگی ئه‌مساڵ ئه‌وه بوو كه توانیمان شكه‌ست به ده‌وڵه‌تی كوردستان بهێنێن له عێراق و ده‌لێـ”بە هەرەسپێهێنانی هەوڵی سەربەخۆیی ئیدارەی هەرێمی لە عێراق هەنگاوی گرنگمان نا”.
پێشتر عه‌بادیش رووی كرده شه‌قامی عه‌ره‌بی و به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێ گوتی، ساڵی پڕ ده‌ستكه‌وتمان به‌رێ كرد، ئه‌ویش سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌وڵی دوژمنكارانه‌ی پارچه‌كردنی عێراق و داعش، هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆی كوردستان‌مان شكه‌ست پێهێنا به‌هاوكاری دڵسۆزانی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان”.
راوێژكارانی خامه‌نه‌یی و به‌رپرسانی سوپای پاسداران، پێشتر رایانگه‌یاندبوو كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردستان‌مان له‌ناو كه‌وه بڕی به‌ڵام فه‌رمانده‌ی سه‌ردار سه‌ڵامی گوتی له‌ناو بردنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، بهقوربانیهكی گه‌وره ته‌واو بووه ئه‌وه‌ش سه‌ربڕێنی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانی دۆستی ئێران بووه”.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه پێكهاتوون له ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.