خۆپێشانده‌رانی ئێران له‌ژێر ناوی مه‌رگ بۆ دیكتاتۆریه‌ت خامه‌نه‌یی ده‌ستی پێكرد

 
بۆ سێیەم ڕۆژ خۆپیشاندانەکان لە زۆربەی شارەکان بەردەوامەو شێوازی ڕاپەڕینی دژی دەسەڵات وەرگرتووە،حکومەتی ئێرانیش دوای سوتاندن و ژێر پێ خستنی وێنەکانی خومەینی و خامنەیی کەوتنە دژە کردارو تا ئێستا سەرچاوە نافەڕمیەکان باس لە کۆژرانی نزیکەی ۱٤ هاوڵاتی دەکەن.
 
بۆ دامرکاندنەوەی خۆپیشاندانەکە سەرەتا حکومەت گردبونەوەی بە لایەنگرانی خۆی کرد لە تارانی پایتەخت بەڵام بێسود بوو،دواتر ناچار بوو هێزەکانی ڕوبەڕوی هاوڵاتیانی بکاتەوەو کار گەیشتە دەستڕێژی گولە لە هاووڵاتیان و لە ئاکامدا دەیان قوربانی لێکەوتەوە.
 
 شایانی باسه‌ شه‌وی رابردوو له‌به‌رامبه‌ر ده‌سترێژی گولله‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان چه‌ندین كه‌س له‌ خۆپێشانده‌ران، بریندار و كوژراون، له‌به‌رامبه‌ر دا خۆپێشانده‌ران هێرشیان كرده‌ سه‌ر باره‌گایی حكومی و سوتاندیان له‌ ئێستادا خۆپێشاندانه‌كان به‌رده‌وامه‌، خه‌ڵك زیاتر روو له‌ خۆپێشاندانه‌كان دژی رژێمی ئێران ده‌كات”.
Back to top button