خوێن كه‌وته‌ ناو سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك، دژی به‌ رژێمی ئێران .. كوژراو بریندار هه‌ن

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی میدیاكان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی پارێزگای لورستان هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر خۆپێشانده‌رانی ته‌قه‌یان له‌ خۆپێشانده‌ران كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامدا تاوه‌كو ئێستا 5 كوژراو هه‌یه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌، زانیاریه‌كانی ئاژانسه‌كان چه‌ندین برینداریش هه‌یه‌”.

هه‌ر به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاژانسه‌ هه‌واڵیه‌كان، شەوی شەممە، 80 کەسیان دەستگیرکردووە، کە هەوڵی تێکدانی باڵەخانە حکومییەکانی شاری ئەراک ناوەندی ئەو پارێزگایەیان داوە، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان،  شەوی رابردووی شاری ئەراک چەندین باڵەخانەی حکومی ئەو شارە زیانیان پێگەیشتووە. ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، سێ بۆ چوار کەس لەو شارە برینداربوونە، بەڵام برینەکانیان سەخت نییە.

شەوی شەممە 30-12-2017 ناڕەزاییەکانی هێرشیان کرد سەر کۆمەڵێک بانک و باڵەخانی ئەو شارە، بەشێکیان ئاگر تێپەردا و چەند ئۆمبێڵێکی پۆلیسیش لەلایەن ناڕازییەکان سووتێندرا، خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئێران کە لە شاری مەشهەدەوە بۆ شارەکانی دیکەی ئەو وڵاتە پەرەیانسەند و لە چەند شارێک تووندوتیژی و ئاڵۆزیان تێکەوت، لە تارانی پایتەخت تاوەکو دەمەکانی نیوەشەو بەردەوام بوون، هه‌ر به‌گوێره‌ی سەرچاوە خۆجێییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، سێ کەس لە شاری دروودی لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کوژراون،بەرپرسان، کوژرانی سێ کەس پشتڕاستدەکەنەوە.

Back to top button