ئێران به‌رده‌وامه‌ له‌هه‌وڵه‌كانی كپكردنی خۆپێشانده‌ران،تەلەگرام و ئینستاگرامی لە وڵاتەکەی راگرت

پاش سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵك له‌دژی رژێمی ئێران، ده‌سه‌ڵاتی فه‌قهێی ئه‌و وڵاته‌، حكومه‌ت و به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ سوپای پاسداران و حكومه‌تی ئێران، له‌ هه‌وڵدان ناره‌زایه‌تیه‌كان سه‌ركووت بكه‌ن، خۆپێشاندانه‌كه‌ به‌ ئاراسته‌یه‌كی تر داببه‌ن، یان به‌ڵایه‌نی كه‌م ده‌یانه‌وێت، رێگری بكه‌ن له‌ ئه‌نجامدانی خۆپێشاندانه‌كان له‌ ئێران”.

له‌ئێستادا حكومه‌تی ئێران به‌هاوكاری سوپای پاسداران، بۆ رێگری كردن و كپ كردنه‌وه‌ی خۆپێشانده‌ران، ناڕەزایەتییەکان بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سنووردارکرد. پاڤێل دورۆڤ، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری تەلەگرام پشتڕاستیدەکاتەوە کە بەرپرسانی ئێران دەیانەوێت ئەو تۆڕە ئینتەرنێتییە دابخەن به‌پی راپۆرتێكی هه‌واڵی ئێرانیه‌، بەڕێوەبەری جێبەجێكاری تەلەگرام دەڵێت ، بەرپرسانی ئێران داوایان لە تەلەگرام کردبوو کەناڵەکانی پەیوەندیدار لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی ئێران دابخەن ، بەڵام کاتێک تەلەگرام ئەو داواکارییەی رەتکردبووەوە ، بەرپرسانی ئێران دەستیانکردووە بە فیلتەرکردنی تەلەگرام بۆ هەموو بەکارهێنەرانی لەناوخۆی ئەو وڵاتە، هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، فیلتەرکردنەکە تەنیا تەلەگرامی نەگرتووەتەوە و تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامیش لە ئێران فیلتەر دەکرێت. ئیسماعیل جەبارزادە ، جێگری سیاسی وەزیری ناوخۆی ئێران داخستنی تەلەگرام و ئینستاگرام پشتڕاستدەکاتەوە و لەهەمانکاتدا رایگەیاندووە ، کە ئەوە بڕیارێکی کاتییە بۆ کۆنترۆڵی نائارامییەکان.

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری تەلەگرام لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر دەڵێت ، بەرپرسانی ئێرانی داوای داخستنی کەناڵی نوێی تەلەگرامی ئامەد نیوزیان کردووە کە دوای داخستنی کەناڵی پێشوویان کەناڵێکی نوێیان کردووەتەوە، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، محەممەد جەواد ئازەری جەهرۆمی ، وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە توویتەر داوای لە بەڕێوەبەری تەلەگرام کردبوو کەناڵێکی تەلەگرام دابخات کە بەگوتەی ئەو خۆپیشاندەرانی هاندەدا لە بۆمبی دەستکرد و چەک بۆ بەرەوڕووبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان کەڵک وەربگرن، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌” پاڤێل دورۆڤ بەیانی ئەمڕۆ 31-12-2017 رایگەیاند ، بەڕێوەبەرانی کەناڵی ئامەد نیوز پێیان راگەیاندووە ئەدمینی پێشووی کەناڵەکەیان لەسەرکار لاداوە بۆیە کەناڵە نوێیەکەی ئامەد نیوز داناخەن.

Back to top button