گرنگترین ڕووداوەکانی ساڵی 2017 له‌هه‌ولێر خرایه‌روو

لەپرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاماری گرنگترین ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٧ بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن خرانە ڕوو .

ئەمڕۆ (٢٠١٧/١٢/٣١) بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، پرێسکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بۆ ڕائید( هۆگر عزیز محمد) وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر سازکرا، تیایدا گرنگترین ڕووداوەکانی سالی (٢٠١٧) بۆدەزگاکانی ڕاگەیاندن خرانەڕوو که‌ بەم شێوەی خوارەوە بوون:

(تاوانی کوشتن و هەوڵدان بۆ کوشتن)

(٢٩٩)تاوانبار دەستگیر کراون
(٢٠٨)تاوانبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان ڕەوانەی دادگا کراوە
(٩١)تاوانبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

(تاوانی دزیکردن)

(٦٧٧)تاوانبار دەستگیر کراون
(٥٨٣)تاوانبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان ڕەوانەی دادگا کراوە
(٩٤)تاوانبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

(تاوانی هەڕەشەکردن)

(٢٠١)تاوانبار دەستگیر کراون
(١٨٢)تاوانبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان ڕەوانەی دادگا کراوە
(١٩)تاوانبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

Back to top button