یەکێتی پیاوان ئامار كوشتن و توندوتیژیه‌كانی دژ به‌ پیاوان له‌ ساڵی 2017 راگه‌یاند

لقی هەولێری یەکێتی پیاوانی کوردستان ئاماری توندوتیژییه‌كانی دژ به‌ پیاوانی بۆ ساڵی 2017 ڕایگەیاند، له‌ ئاماره‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ رێژه‌ی حاڵه‌ته‌كان زۆر زیادیان كردووه‌ به‌ به‌راورد به‌ ساڵانی رابودوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی كانونی یه‌كه‌می 2017، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ئەژی ئیبراهیم رایگەیاند: لە ئەمساڵدا ٦١٤ کەسی سکاڵای توندوتیژی دژی پیاوان تۆمارکراوە، كه‌ به‌ به‌راورد به‌ ساڵانی پێشوو توندوتژییه‌كان زۆر زیادیان كردووه‌، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٦دا ٥٨٣ سکاڵا بووە و لە ساڵی ٢٠١٥دا ٥٢٦ کەیسی سکاڵای توندوتیژی هەبووە.

بەپێی به‌شێكی دیكه‌ی ئامارەکە، لە ئەمساڵدا پێنج پیاو لەلایەن ژنانەوە و بەیارمەتی کەسانی دیكه‌ کوژراون، لە ساڵی ٢٠١٦دا ٨ حاڵەت هەبووە و لە ساڵی ٢٠١٥دا شەش حاڵەت کوشتنی پیاوان هەبووە لەلایەن ژنانەوە بە یارمەتی کەسانی دیكه‌.

ئامارەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات لە ئەمساڵدا ٧٤ حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتن و خۆخنکاندن و سوتان هەبووە، لە ساڵی ٢٠١٦دا ٧٠ حاڵەت هەبووە و لە ساڵی ٢٠١٥دا ٦٩ حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتن و خۆخنکاندن هەبووە.

Back to top button