وەڵامێک بۆ قادر وەتمان:هەتا ساحێب ماڵ دزی گرت، دز ساحێب ماڵی گرت!!

سامان هەڵبجەیی
سەیرە پەرلەمانتارەو ئاگاداری لەوهەموو گەندەڵی و بەهەدەردان و فەرهودکردنە نییە کە لە سلێمانییەوە کراوەو دەکرێت، قادر وه‌تمان په‌رله‌مانتارى یه‌كێتی، بەبێ ئەوەی سەروچاوەی گەندەڵییەکانی کوردستان کە سلێمانییە دەستنیشان بکات، هاتوەو هۆكارى خراپتربوونى دۆخى ئابورى هه‌رێمی کوردستانی گەڕاندۆتەوە بۆ گه‌نده‌ڵى و شكستى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكومه‌تى هه‌رێم.
 
کورد دەڵێت لە بێ خەبران کەشکەک سڵاوات، ئەو پەرلەمانتێرە دیارە زۆر بێ ئاگایە یان پەرتی کردووەو نازانێت کە سەرچاوەی نەهامەتی و ئەو هەموو قەیرانە دارایی ئەمڕۆ دووچاری کوردستانیان بۆتەوە گه‌نده‌ڵى و به‌تاڵانبردن و دزینى داهاتە لە سلێمانی، دیارە ئەو قادر وەتمانە لە بیری چووە کە زۆر لەمێژ نییە لە ٢٠٠٥ و ٢٠٠٦ بوو گەنجانی سلێمانی دژ بە گەندەڵییەکانی چەند کەسێک لە حزبەکەی بەنزینخانەکانی شاریان دەسوتاند، ڕێک ئەو ساتەبوو کە نەوشیروان مستەفا کەسی دووەمی نێو یەکیتی و هێرۆ برایم ئەحمەدیش هاوسەری تاڵەبانی چیان نەکرد لە دزین و بەهەدەردان و گەندەڵی لە هاوشاریانی سلێمانی، بەو پەرلەمانتارە دەڵێم کاکی وەتمان بڕۆ لە دانای ئەحمەد مەجیدی کۆنە پارێزگاری سلێمانی ببپرسە چ دزی و تاڵانییەکی لەو شارەو هاوڵاتیانی کردووە بۆ سەرانی حزبەکەت، بڕۆ بزانە تا بە بەبردنی پارەو داهاتی شار ڕادەگات شوفەڵ و کەل و پەلەی پیشەسازییەکانی ئەو شارەشیان ئاودیوی ئێران کرد، هەموو کوردستان ئێستا باجی ئەو گەندەڵیانە دەداتەوە کە لەسلێمانی سەرچاوەی گرتوو و پاشان وەک نەخۆشیەکی کوشندە هەموو کوردستانی گرتەوە، ئەوە سەرباری تەخشان و پەخشان کردنی زەویی و دامەزراندنی بن دیوار و خانەنشینکردنی سەرکردەکانی حزبەکەیان بە پارەو مووچەیەکی خەیاڵی.
 
باقادر وەتمان بڕوات لەوانە ببپرسێتەوە نەک خۆڵ بکاتە چاووی خەڵک و وای پیشان بدات تەنها کابینەی هەشت بەرپرسیارە لەگەندەڵی، ئەگەر قادر وەتمان و ئەندامانی دیکەی فراکسیۆنی سەوز ڕاست دەکەن و لەخەمی هاوڵاتیان و خەڵکی کوردستاندان با باسی پتر لە12 ساڵ دزینی نەوتی کەرکوک بکەن کە ڕۆژانە بەتانکەر دەدزران و ڕوانەی ئێران دەکراو پارەکەشی هێرۆ و کەسانی وەک نەوشیروان نان و کەبابیان پێی دەخوارد، با باس لەوهەموو پارچە زەویانە بکات کە لەسلێمانی لەسەر بنەماڵەی برایم ئەحمەد تاپۆکراوون، باباس لەو 100 ملیۆن دۆلارە بکەن کەلای هێرۆبرایم ئەحمەدەو کەس نازانێت چۆن و لەکوێ و بەچی بەدەستی هێناوە، بەڵام جورئەت ناکەن باسی ئەوە بکەن چونکە قادروەتمان و هاوشێوەکانی نانی ئەو گەندەڵییەیە دەخۆن کە لەساییەی سەرکردە گەندەڵەکانیان بەدەستیان هێناوە، ئیتر با قادرەکان لەجیاتی ئەوەی یەخەی کابینەی هەشت بگرن و دەستی چەوری خۆیانی پێبسڕن بڕۆن چارەسەری دەدری خۆیان بکەن کە چەندین ساڵە سلێمانیان هەراج کردووەو هاولاتیانی ئەوشارەشیان بەهۆی گەندەڵی و دزینی قوتی خەڵکەکەی دووچارەی ڕشبینی و نائومێدبوون کردووە.
Back to top button