كۆشكی سپی ئه‌مریكا به‌فه‌رمی پاڵپشتی خۆی بۆ خۆپیشاندانه‌كانی هاووڵاتیان له ئێران ده‌ربڕی
له باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئێرانه‌وه، كۆشكی سپی بە شێوەیەكی فەرمی پشتیوانی خۆی بۆ خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەكانی دەربڕی و پێشی وابووە ئەوە مافی رەهای هاوڵاتیانە و ده‌بێت رێگری نه‌كرێت له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی.”
گوتەبێژی كۆشكی سپی ئه‌مریكا، (سارە ساندرز) له میانه‌ی لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان رایگه‌یاند.” ئەوان بەفەرمی پشتیوانی لە داواكانی خۆپێشاندەرانی ئێرانی دەكەن و پێویستیشە دەسەڵات گوێیان بۆ بگرێت، هه‌ر له‌و میانه‌ش پێویستە هەموو لایەك بەرگری لەو مافەی هاوڵاتیان بكەن و دووریش بكەونەوە لەهەر هەنگاوێكی نەخوازراو كە دۆخەكە ئاڵۆزتر بكات.”
ئه‌مه له كاتێكدایه، كه لە تویتێكدا (دۆناڵد ترامپ) سەرۆكی وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریكا، پشتیوانی خۆی بۆ هاوڵاتیانی خۆپێشاندەری ئێران دەربڕی بوو، سەركۆنەی بڕینی هێڵەكانی ئینتەرنێتیشی كردبوو لەلایەن دەسەڵاتدارێتی ئەو وڵاتە بەهۆی بەرفراوان بوونی بازنەی خۆپێشاندانەكان.”