ئه‌و هه‌واڵه گه‌یشت كه هه‌وادارانی به‌رشه‌لۆنه چاوه‌ڕێی بوون
دوای دابرانێكی زۆر لەیاریگاكان بەهۆی ئەو پێكانەی دوچاری هاتبوو، دواجار (عوسمان دیمبلی) هێرشبه‌ری یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه گەرایەوە یاریگاكان”.
له‌و باره‌وه رۆژنامەی (مۆندو دیپۆرتیفۆی) ئیسپانی رایگه‌یاندوه.”كه (دیمبلی) لەلایەن دەستەی هونەری یانەی بەرشلۆنە رێگەی پێدراوە بەشداری یارییەكان بكات، له ئێستاشدا به‌شدرای راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی یانه‌كه‌ی كردووه.”
سەرچاوەكه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه” كه رۆژی (3)ـی كانوونی دووەمی داهاتوو ، دیمبلی دەتوانێت گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵبكرێت و بەشداری یارییەكان بكات، پێشبینیش ده‌كرێت، كه یەكەم یاری دیمبلی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە دوای پێكانەكەی ، بەرامبەر یانەی سێلتافیگۆ بێت”.