به‌په‌له…بومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئه‌م شاره‌ی كوردستانی هه‌ژاند
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1/1/2018 يه‌كه‌مین بومه‌له‌رزه سنورى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ى هه‌ژاند له هه‌رێمی كوردستان.”
ئه‌وه‌ی زانراوه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1/1/2018 ،هاوڵاتیانى سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هه‌ستیان به بوونی بومه‌له‌رزه كردووه له كاتژمێر (02:30) به‌ره‌به‌یان و گۆره‌كه‌شی به (3.3) پله‌ی رێخته‌ر بووه، به‌ڵام بێ زیان بووه، هه‌ر ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه له چه‌ندین ووڵاتی تریش روویداوه له ده‌ستپێكی ساڵی نوێ.”
به‌پێى زانیارییه‌كانى ماڵپه‌ڕى (ئێرس كویك) كه تایبه‌ته به چاودێرى ئه‌و بوومه‌له‌رزانه‌ى له جیهاندا رووده‌ده‌ن، بومه‌له‌رزه‌كه‌ى سنورى هه‌ڵه‌بجه كاتژمێرى 2:30 خوله‌كى به‌ره‌به‌یان رویداوه‌و گوڕه‌كه‌ى 3.3 پله‌ى رێخته‌ر بووه.”
هه‌ر له‌و باره‌وه ،به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاندوه.” كه‌بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌ژاند و به پێی راگه‌یه‌ندراوێكه‌ش، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.3 پله‌ی رێخته‌ر پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌ژاندووه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، بوومه‌له‌رزه‌كه له قووڵایی 8 كیلۆمه‌تر له ژێر زه‌وی بووه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی و ماددی له ئاكامی بوومه‌له‌رزه‌كه، نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.