نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ له‌ بازاڕه‌كانی جیهان

ئەمڕۆ دوو شه‌ممه‌ 1/1/2018 نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی لەسەروو 66 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە کرا.”

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرز بووەوە بۆ 66 دۆلار و 63 سەنت ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی پێشوو پێش داخستنی بازاڕ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 16 سەنت بووە.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خۆرئاوای تەکساس بەرزبووەوە بۆ 60 دۆلار و 42 سەنت ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی پێشوو و پێش داخستنی بازاڕ نرخی بەرمیلێک نەوتی خۆرئاوای تەکساس بە 59 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

Back to top button