له شارێكی عێراق تاوانێكی گه‌وره ئه‌نجامدرا و ئه‌نجامده‌رانیش نادیارن
عێراق بووه به گۆمی خوێن و رۆژانه به ده‌یان كه‌س ده‌كوژرێت و له ناوده‌بردرێت، به‌بی ئه‌وه‌ی بزاندرێت كێ ئه‌و كارانه ده‌كات، له‌و چوارچێوه‌یه‌ش شه‌وی رابردوو ل نه‌جه‌ف، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه، ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانێك ده‌كوژن و به چه‌قۆ سه‌ریان ده‌بڕن.”
سەرچاوەیەکی ئەمنی له پارێزگای نه‌جه‌ف له باره‌ی رووداوه‌كه‌وه رایگه‌یاندوه.ن كه خێزانێك كه له سێ كه‌س پێكهاتبوون بە چەقۆ سەربڕدراون له لایه‌ن كۆمه‌ڵه كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه.”
سەرچاوە ئه‌منییه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه.” كه لە گەڕەکی عەسکەری باکووری پارێزگای نه‌جه‌ف، كه‌سانێكی نەناسراو هەستاون بە کوشتی ئه‌م خێزانە کە لە دایک و باوک و کوڕێک پێکهاتوون و بەچەقۆ سەریان بڕیوون و تاوه‌كو ئێستاش ناسنامەی بکوژەکان و هۆکاری کوشتنەکە دیارنیە، بەڵام پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بەردەوام لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.”
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له عێراق رۆژانه ئه‌م كارانه دووباره ده‌بنه‌وه كه‌سیش نازانێت هۆكار چین و كێ له پشت ئه‌م كاره دڕندانه‌وه‌یه و حكومه‌تی عێراقیش وه‌كو هه‌میشه به به‌یاننامه‌یه‌ك بارودۆخه‌كه له بار ده‌بات.