له ساڵیادی شۆرشی ئهیلول
خواكوڕك
ئهمرۆ یهكشهممه 11ـی ئەیلوولی 2016، 55ـەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گەلی کوردستانی باشوورە، و له رۆژی 11ـی ئەیلوولی 1961، گەلی کوردستانی باشوور، شۆڕشی ئەیلوولی لە دژی رژێمی عێراق بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کوردستان، هەڵگیرساند و له بهدهستهێنانی ئامانجهكانی شۆرش سهركهوتوو بوو.
مستەفا بارزانی لە ساڵی 1946 پلهی سوپاسالاری کۆماری کوردستان لە کوردستانی رۆژهەڵات بوو. دوای رووخانی كۆماری كوردستان بە پیلانگێڕیی چەند دەوڵەتێک، مستەفا بارزانی و هێزی پێشمەرگەی کوردستانی باشوور، کە بهشێك بوون له هێزی چەکداری کۆمار و لەژێر فەرمانی پێشەوا قازی محەمەد، یەکەم سەرۆک کۆماری کوردستان بوون، بە پەڕینەوە لە رووباری ئاراس، ئاوارەی رووسیا بوون.
لە ساڵی 1958 کودەتای سەربازی لە عێراق روویدا بهسهرۆكایهتی عەبدولکەریم قاسم، رژێمی حوکمڕانیی پاشایەتی لە عێراق بۆ رژێمی کۆماری گۆڕی، و بەڵێنی پێدانی مافەکانی بە گەلی کوردستان دا و داوای لە مستەفا بارزانی کرد بگەڕێتەوە عێراق و دهست به دانوستان بكات.
بەڵام دوای تێپهڕبوونی سێ ساڵ بهسهر حكومهت و دهسهڵاتهكهی عەبدولکەریم قاسم و رژێمەکەی، لە پێدانی مافەکان و بهڵێنهكانی بە گەلی کوردستان پەشیمان بوویەوە و بهو هۆیهوهش به رابەرایەتیی بارزانی شۆڕشی ئهیلول دهستی پێكرد، و بارزانی توانی خەڵکی کوردستان بە هەموو ئایین و نەتەوە جیاوازەکانەوە لە دەوری شۆڕش کۆ بکاتەوە.
شۆڕشی ئەیلوول بۆ ماوهی نۆ ساڵ بهردهوام بوو، دواجار توانی چۆک بە رژێمی عێراقدا بێنێت و ناچاری بکات دان بە مافەکانی گەلی کوردستان بنێ، و لە رۆژی 11ـی ئاداری 1970 شۆڕشی کوردستانی باشوور و رژێمی عێراق رێککەوتننامەیەکیان واژۆ کرد، کە تێیدا دان بە مافە سیاسی، ئابووری و رۆشنبیرییەکانی گەلی کوردستان هات و سیستەمی حوکمی زاتی (خۆڕێبەریی لە چوارچێوەی عێراق) بۆ کوردستان دامەزرا. بەمەش ئامانجی شۆڕشەکە، کە حوکمی زاتی بوو بۆ کوردستان بەدی هات و سەرکەوتوو بوو.