به‌وێنه‌… چه‌ندین فرۆكه‌ی نه‌ناسراو به‌سه‌ر ئاسمانی ئێران ده‌سوڕێنه‌وه‌

بەپێی نەخشەی فلایت ریدەر ژمارەیەك فڕۆكه‌ی نه‌ناسراو به‌سه‌ر ئاسمانی ووڵاته‌كه‌ بینراون كە ئەم فڕۆكانە تۆمار نەكراون لە گەشتەكانی فڕۆكه‌وانی ئێراندا.”

بەپێی لێكۆڵینەوەكان هۆكاری تۆمارنەكردنی ئەم گەشتە نادیارانە بۆ رووداوەكانی ئێستای چەندین شاری ئێران دەگەڕێتەوە كە ناڕەزاییەكی فراوان دژ بە حكومەتی ئێران ئەنجام دراون، پێشبینیش دەكرێت ئەم فڕۆكانه هێزەكانی پاسداران لە شوێنێكەوە بۆ ناوچەیەكی دیكە بگوازێتەوە بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندەران.”

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌.” ماوەی 4 رۆژە خۆپیشاندانەكان لە ئێران بەردەوامی هەیە و دەسەڵاتدارانی ئێرانیش بە هەموو  هێزەوە دژ بەو خۆپیشاندانانە وەستاوەو وەڵام دەداتەوە، ووڵاتانی گه‌وره‌ی جیهان به‌ تایبه‌ت ئه‌مریكا دژ به‌ حكومه‌تی ئێرانی هاتۆته‌ ده‌نگ و داوای ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ پێویسته‌ حكومه‌تی ئێرانی خۆپیشانده‌ران سه‌ركوت نه‌كات و ئازادی له‌ خۆنیشانده‌ران كپ نه‌كات.

به‌پێی زانیارییه‌كانیش تا ئێستا.” حكومه‌تی ئێرانی زیاتر له‌ 13 هاووڵاتی مه‌ده‌نی كووشتووه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كان و به‌ سه‌دان كه‌سیشی بریندار كردووه‌ و به‌رده‌وامه‌ له‌ سه‌ركوتكاری.

Back to top button