یاسای لێبوردنی گشتی له‌ هه‌رێمى کوردستان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

گوتەبێژی وەزارەتی دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، یاسای لێبوردنی گشتی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستاندا بڵاو بووەتەوە و کەوتە واری جێبەجێکردنەوە.”

پاش ئه‌وه‌ی لە ماوەی ڕابردوودا پەرلەمانی کوردستان پڕۆژەیاسای لێبوردنی گشتیی بە زۆرینەی دەنگ پەسەند کرد و بە پێی ئەو پڕۆژەیاسایە ژمارەیەکی زۆری تاوانبار و گیراوان لە زیندانەکانی ھەرێمی کوردستان بەر ئەو لێبوردنە دەکەون، ئەمەش دەرفەتێکە بۆ ئەو گێراوانە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بگەرێنەوە بۆ ناو کۆمەڵگا و دوای پەسەندکردنی یاساکە پێویستە لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستاندا بڵاو بکرێتەوە، بۆ ئەوەی بچێتە واری جێبەجێکردنەوە.

لەم بارەیەوە، (نەریمان تاڵب) گوتەبێژی وەزارەتی دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان،  ڕایگەیاندوه‌” دوای ئەوەی ئەو پڕۆژەیاسایە لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە پەسەند کرا، ئێمە وەکو وەزارەت، 28ى ئەم مانگە لە ماڵپەڕی خۆماندا بڵاومان کردەوە و ئەمڕۆش چاپ کراوە و لە ڕۆژنامەدا بڵاو بووەتەوە.”

تاڵب ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه‌” كه‌ بەپێی یاسا ھەرکاتێک بڵاوکرایەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆیە لەمڕۆوە بە شێوەی کرداری ئەو یاسایە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.”

Back to top button