ئه‌مانه‌ی هه‌موو رۆژێك باسی چاكسازیان ده‌كرد له‌ئێستادا له‌هه‌وڵی شكه‌ست پێهێنانی چاكسازیه‌كانی حكومه‌تن
راوێژكاری په‌رله‌مانی كوردستان، (د.مه‌دحه‌ت سلێمان) له‌باره‌ی پرۆژه چاكسازیه‌كانی خانه‌نشینی پله تایبه‌ته‌كانی ده‌لێـ”پرۆژە یاسایی خانەنشینی پلە تایبەت دەبێت چاکسازی تێدا بکرێت، چونکە خەڵکێکی تێدایە رۆژێک لە ڕۆژان لەناو حکوومەت و پەرلەمان نەبوون و کاریان نەکردووە، کەچی بەپلەی زۆر بەرز خانەنیشن کراون، بۆیە جێبەجێکردنی پرۆژە یاسایەک زۆر پێویستە، یان خەڵکێک ھەبوون، بەپێشمەرگە خانەنشین کراون، بەس ڕۆژێک پێشمەرگە نەبوونە، رەنگە بەھۆی ئەم پرۆژەوە مانگانە ٧٠ ملیۆن دۆلار بۆ حکوومەت بگەڕێتەوە”.
ئه‌و راوێژكاره‌ش هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی تێكدانی ئه‌و چاكسازیه له لیستی خانه‌نشینی پله تایبه‌ته‌كان، ده‌ڵێـ”گۆڕان و یەکێتی خەڵکانێکی زۆریان لەسەردەمی دوو ئیدارەیی بەپلەی تایبەت خانەنشین کردووە، بۆیە حەز ناکەن ئەو پرۆژە بێتە پەرلەمان و دەیانەوێت پەکی بخەن، چونکە زیاتر لە ١٣٠ ھەزار خانەنشینی نایاسایی ھەیە ١٠٠ ھەزاریان لە سنووری ئیدارەی گۆڕان و یەکێتییە، لەبەر ئەوەی ھەڵبژاردنەکان نزیکن گۆڕان و یەکێتی حەزناکەن ئەو پڕۆژە بێتە پەرلەمان و چونکە دەنگی گەندەلی لەدەست دەدەن، بەڵام پێویستە ئەم پڕۆژە بخرێتە دەنگدانەوە بۆ ئەوەی حەق و ناحەق دەرکەوێت، ئاشکراشی کرد، کە حکوومەت پرۆژەکەی ناردووە بۆ پەرلەمان رەنگە خوێندنەوە یەکەمی بۆ بکرێت، دواتر ببرێتە لێژنەکان ئەگەر پرۆژەکە گرفتی سیاسی بۆ دروست نەکرێت خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیش بەھەفتەیەک کۆتایی دێت.
پێشتر خواكوڕك یه‌كه‌م میدیابوو كه دژایه‌تی یه‌كێتی و گۆڕان بۆ چاكساز له خانه‌نشینی پله تایبه‌ته‌كان ئاشكرا كرد له‌ئێستاشدا هه‌وڵه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی بۆ شكه‌ست پێهێنانی ئه‌و خانه‌نشینه پله تایبه‌تانه له فره‌وان بوون دایه له‌لایان ئه‌و دوو حزبه، كه نایانه‌وێت ده‌نگی گه‌نده‌ڵ و ئه‌و لیسته خانه‌نشین پله تایبه‌ته نایاساییانه، له‌ده‌ست خۆیان بده‌ن”.