گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌مالكیه‌وه‌ بۆ سه‌رسه‌خترین دوژمنی كورد له‌به‌غدا عه‌بادی میحوه‌ری خۆیان ده‌گوازنه‌وه‌

سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی عێراق باس له‌ گۆڕانكاری له‌ بۆچوونی فراكسیۆنه‌كانی كورد ده‌كات، ده‌لێت، له‌ئێستادا ته‌واوی فراكسیۆنه‌كانی  كورد جگه‌ له‌ پارتی دابه‌شه‌ سه‌ر هه‌ردوو لیستی به‌هێزی به‌غدا بوونه‌، كه‌ له‌نێوان مالیكی و عه‌بادی و ده‌لێـ، بۆچوونی ئێمه‌ و گۆڕان زیاتر له‌ عه‌بادی نزیكه‌ ، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ عه‌بادی پێته‌ پێشه‌وه‌، بۆ دروست كردنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌ كورده‌كان”.

ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی عێراق، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” گۆڕانكاری گه‌وره‌ له‌نێوان حزبه‌ كوردستانیه‌كان هه‌یه‌ له‌به‌غدا و كورد به‌م شێوه‌یه‌ نامێنێته‌وه‌، دابه‌ش ده‌بێت، ده‌لێت، له‌ئێستادا جگه‌ له‌ پارتی هه‌رچوار فراكسیۆنه‌كان كار له‌سه‌ر هاوپه‌یمانی له‌نێوان عه‌بادی و مالیكی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”كۆمه‌ڵێك هاوپه‌یمانێتی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو له‌عیراقدا دروست ده‌بێت، كوردیش به‌سه‌ر ئه‌و هاوپه‌یمانێتییانه‌دا دابه‌شده‌بێت، چونكه‌ بۆچوونه‌كان زۆرجیاوازه‌ له‌یه‌كترو پێموانییه‌ كورد به‌یه‌كپارچه‌یی له‌عیراقدا بمێنێته‌وه‌”.

هه‌روها سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی باس له‌وه‌ش ده‌كات” حه‌یده‌ر عه‌بادی و نوری مالكی به‌دوو كوتله‌ی جیاواز به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن، حه‌یده‌ر عه‌بادی كه‌ به‌نیازه‌ كوتله‌یه‌كی سیاسی پێكبهێنێت، قه‌ناعه‌تموایه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كاندا قسه‌ بكات و ده‌شلێـ”ئێمه‌و گۆڕان هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو له‌گه‌ڵ عه‌بادی نه‌كردووه‌، به‌ڵام پێناچێت فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا هه‌یه‌ بمێننه‌وه‌”.

 

Back to top button