پێشمه‌رگه‌ی یه‌كه‌ی(70 و 80)هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و یه‌كه‌م هه‌نگاو نرا
لهچاكسازهكانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، كه به‌شێكی فره‌وانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌گرێته‌وه، له‌ئێستادا هه‌نگاوی یه‌كه‌می بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی (80 و 70) ی په‌سه‌ند كردووه، سه‌رچاوه‌یه‌كی له یه‌كه‌ی هه‌شتای پارتیش ده‌لێت، ئه‌م بریاره بریاری چاكسازی سه‌رۆك بارزانی بوو، له‌ئێستادا ده‌چێته واری جێبه‌جێ كرد، ده‌لێـ” له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ چاكسازیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كده‌گرێت، ده‌برێته په‌رله‌مان و په‌رله‌مانیش په‌سه‌ندی بكات كه‌س ناتوانێت رێگریان لێ بكه”.
له چاكسازیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، له ماده‌ی (10)ی به‌شی چواره‌م له پرۆژه‌ی چاكسازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، یه‌كه‌ی ژمێریاری هێزه‌كانی (70 و 80) كرایه یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاری كه پێشتر دوو یه‌كه‌ی ژمێریاری بوو، ئه‌مه‌ش وه سه‌ره‌تای هه‌نگاو داده‌نرێت، به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌كه خسته‌وه‌ی سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ك له یه‌كه‌ی هه‌شتایی به خواكوڕكی راگه‌یاند یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ستی پێكردووه، له‌ئێستادا له‌هه‌ردوو یه‌كه‌كه ده‌ستی پێكردووه، به‌وه‌ی هه‌ردوو یه‌كه‌كه له‌یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاری دا، رێكده‌خرێت و به‌مه‌ش یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له‌رووی ئیداری مووچه و پێداویست و بودجه ده‌كرێت یه‌ك یه‌كه‌ی ژمێریاری”.
هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ناو یه‌كه‌ی هه‌شتای پێشمه‌رگه ده‌لێت له‌ناو پارتی دا نیه‌تێكی جدی و به ده‌نگه‌وه هاتنێكی جدی هه‌یه بۆ چاكسازیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌شلێــ” ئه‌گه‌ر گۆڕان و یه‌كێتی چونكه ئه‌وان ئێستا كاریگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌كه‌ی 70 هه‌یه، نیه‌تیان جدی بێت ئه‌وه دەبێت یەكەی 70 و 80ی پێشمەرگە هەڵوەشێتەوەو ئەوەی پێویستی بەخانەنشین هەیە خانەنشین بكرێت، ئەوەشی توانای دەوامكردنی هەیە، لەچوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا دەوام بكات”.