رۆژنامه‌یی كوێتی: ئه‌مریكا بریارده‌ری پیلانگێری و خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌كوژێت
له راپۆرتێكی دا رۆژنامه‌ی الجریدهی كوێتی ئاشكرا ده‌كات، ئه‌مریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئیسرائیل هه‌ڵكردووه، یه‌كه‌م گروز بوه‌شێنێت، له ئێران به‌كوشتنی قاسم سولێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێران و بریار ده‌ری خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و پیلانگێری كه‌ركووك”.
هه‌روه‌ها رۆژنامه كوێتهكه له راپۆرته‌كه‌ی دا ئه‌وشی ئاشكرا كردووه” كه ئه‌مریكا پاش سێ ساڵ له چاودێری كردن و بۆ مه‌له‌فی ئێران و كاروباره‌كه‌ی گڵۆپی سه‌وز بۆ هه‌واڵگری ئیسرائیلی هه‌ڵكردووه، بۆ كۆتایی هێنان به‌قاسم سولێمانی و كوشتنی”.
هه‌روه‌ها به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه كوێتیهكه، پێش سێ ساڵ له‌دیمه‌شق پایته‌ختی سوریا و هه‌واڵگری ئیسرائیلی نزیك بوونه‌وه، له كوستنی قاسم سولێمانی، به‌ڵام ئه‌مریكا ئه‌و كات هۆشداری دایه ئیسرائیل، له كوشتنی قاسم سولێمانی پاشه‌كشه كرا”.
له‌ئێستادا به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه‌كه، یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی ئێران كه له ستراتیژی نوێی ئه‌مریكا دا خراوه‌ته روو، واشنتۆن ده‌یه‌وێت قاسم سولێمانی بكوژێت چونكه پێیان وایه سولێمانی سەرپەرشتی شەڕەكانی عێراق‌و سوریا‌و یەمەنو لوبنانی كردووەو بەدژایەتی ئیسرائیل‌و ئەمریكا كاری كردووە، بۆیە واشنتۆن دەیەوێـ ئەو فەرماندە سەربازییەی ئێران بكوژێت.
سه‌رچاوه‌ی رۆژنامه كوێتیهكه، پێشبینی ده‌كات كه جێبه‌جێ كردنی كاری كوشتنی قاسم سولێمانی فه‌رمانده‌ی سوپای قودسی ئێران له رێگای تیمێكی هه‌واڵگری ئیسرائیل جێبه‌جێ ده‌كرێت”.