برایه‌كی ئۆجه‌لان: له‌سه‌ر داوای بارزانی رێگه‌ به‌ بینینی ئۆجه‌لان دراوه‌

خواكوڕك

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 11-09-2016 محه‌ممه‌د ئۆجه‌لان، برا گه‌وره‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و پارێزگاره‌كه‌ی سه‌ردانی دادگا‌ی شارۆچكه‌ی گه‌ملیكیان له‌ شاری بورسا كرد بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی تاوەکو سه‌ردانی دوورگه‌ی ئیمرالی بکەن و چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان بکەوێت، برایه‌كی دیكه‌ی ئۆجه‌لانیش ده‌ڵێت له‌سه‌ر داوای بارزانی بووه‌.

نزیكه‌ی دوو ساڵه‌ هیچ یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی خێزانی عه‌بدوڵا ئوجه‌لان رێگه‌یان پێنه‌دراوه‌ سه‌ردانی ئۆجه‌لان بكه‌ن له‌ ئیمراڵی، و پارێزه‌رانیشی زیاتر له‌ 5 ساڵه‌ نه‌یانتوانیوه‌ دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن.

عوسمان ئۆجەلان لە لێدوانێکیدا بۆ (کوردستان24) رایگه‌یاند: “بارزانی لە دوا سەردانیدا بۆ تورکیا داوای دووبارە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتیکرد و تورکیاش لەژێر داخوازییەکانی بارزانی رێگای بە کەسوکاری ئۆجەلان داوە کە بۆ جەژنی قوربان سەردانی ئیمرالی بکەن”.

Back to top button