دۆناڵد تره‌مپ: كۆتایی رژێمی ئێرانی راگه‌یاندوو بزانه دواین قسه‌ی چیه
له تۆڕی كۆنهڵایهتی توێته‌ر دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له‌باره‌یی خۆپێشاندانه‌ی ئێران له تویتێكدا رایگه‌یاند” ئێرانییەکان برسی نان و ئازادین و ئێستا کاتی گۆڕانکارییە لەو وڵاتەدا، هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”ئێران لە هەموو بوارێک‌دا شکستیهێناوە سەرەڕای ئەو “رێککەوتنە خراپە”ی ئیدارەی ئۆباما لەگەڵیدا کردووە”.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژی رژێمی ئێران، ده‌لێـ”خەڵکی مەزنی ئێران بۆ ماوەی چەندین ساڵە دەچەوسێندرێنەوە، ئەوان برسی نان و ئازادین. هاوشێوەی مافی مرۆڤیان سامانی ئێرانییەکانیش تاڵانکراوە، ئێستا کاتی گۆڕانکارییە، ئه‌مه له‌كاتێكدا بوو كه پێشتر دۆناڵد ترەمپ هەر لە توویتەرەوە پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندانەکانی ئێران راگەیاند و گوتی “سەرجەم ئێرانییەکان گۆڕانکارییان دەوێ، سەرکردەکانی ئەو وڵاتەش لە خەڵکەکەیان زیاتر دەترسن وەک لە سوپای گەورەی ئەمریکا”.
ئه‌م پشگیریانهی دۆناڵد تره‌مپ و ئه‌مریكا له كاتێكدایه كه هه‌ریه‌كه له كه‌ندا و به‌ریتانیا، پشتگیری خۆیان بۆ خۆپیشاندانەکانی ئێران دەربڕیوە و داوادەکەن بەرپرسانی ئەو وڵاتە رێز لە داوای خەڵک بگرن، هه‌ر لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانیشدا، ئەمریکا سەرکۆنەی دەستگیرکردنی خۆپیشاندەرانی لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە کرد و رایگەیاند، واشنتن چاودێری ئەو راپۆرتانە دەکات، کە باس لە هەبوونی خۆپیشاندانی ئاشتییانە لە شارەکانی ئێران دەکەن.