ئاراس شێخ جەنگی: هەموو هەولێك دەدەین بۆ پاراستنی ئێرانی هەمیشە دۆست
دوای ئەوەی لە 16ـی ئۆكتۆبەری 2017 میلیشاكانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بە هاوكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی كەركووكیان داگیركرد, دواتر ئێران لە بەرامبەر پێدانی رۆژانە یەك ملیۆن دۆلار بە گرووپی خیانەتكاری یەكیتی, نەوتی كەركووك لە رێگای تانكەر تاڵان دەكات, ئێستا ئێران رووبەرووی ناڕەزیەتی هاوڵاتیانی بووەتەوە, ئەندامێكی گرووپی خیانەتكاری یەكێتیش دەڵێت “هەموو هەولێك دەدەین بۆ پاراستنی ئێرنی هەمیشە دۆست”.
ئاراس شێخ جەنگی ئەندامی گرووپی خینەتكاری 16ـی ئۆكتۆبەری یەكێتی لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی (البیان)ی لوبنانی دەڵێت:” ئێمە بە چاوی دۆست و هاوكاری هەمیشەیی دەڕوانینە وڵاتی ئێران, كە بەردەوام هاوكاری یەكێتی كردووە دۆستی نزیكی مام بوونە, ئێستاش بەبەردەوامی پەیوەندیمان هەیە جگە لە پەیوەندی سیاسیمان پەیوەندی دۆستانەمان لەگەڵ سەركردەكانی ئێران هەیە”.
ئەو ئەندامەی گرووپی خیانەتكاری یەكێتی دەشڵێت:” ئێمە وەك یەكێتی هیچ رێككەوتنێكمان لەگەڵ ئێران نیە, بەڵام پەیوەندیە بە هێزەكانمان وای كردووە لە هەركاتێكدا ئێمە پێویستیمان بەوان بێت یان ئەوان پێویستیان بە ئێمە بووبێت بە بێ دوودڵی هاوكاری یەكتر بووینە.
لە وەڵامی پرسیارێكی رۆژنامەكە كە دەلێت ئایە ئێران رۆڵی چی بوو لە رووداوەكانی رابردووی كەركووك, ئەو ئەندامەی گرووپی خیانەتكار دەڵێت:” دوای ئەوەی بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای هاوكاری لە دراوسێكانی وڵاتەكەی كرد بۆ جێبەجێكردنی دەستور هاوكاری بكەن, ئێران ئامادە باشی هاوكاریەكەی دەربڕی, بە شێوەی راوێژكاری سەربازی لە رێگای بەڕێز حاجی قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس, ئێمە پێش رووداوەكە لەگەڵ بەڕێزیان لە سلێمانی كۆبووینەوە كە بە مەبەستی سەردانی كردنی گۆڕی مام هاتبوو, ئامۆژگاری كردین كە رێگە بدەین سوپای عێراق بگەڕێتەوە كەركووك, ئێمەش بە هەموو شێوەیەك ئامادەیمان دەربڕی لەسەر بەڵێنەكانی جەنابیان پاڵپشتی داواكاریەكانی بكەین.
لە بارەی خۆپیشاندانەكانی ئێستای ئێران, ئاراس شێخ جەنگی دەڵێت:” خۆپیشاندانەكان خۆڕسك نین بەلكو دروستكراون و دەستی دەرەكی لە پشتە, ئێمە پێشتریش گوتومانە بۆمانەوەی دەسەڵاتی سیاسی لە ئێران بە هەموو شێوەیەك ئامادەین هاوكاری دۆستانمان بكەین, بۆیە هیوا خوازین خۆپیشاندانەكان لە ئێران كۆتاییان پێ بێت”.