پرۆسەی سیاسی عێراق لە لێواری هەڵدێرە, سونە مەرجەكانی جێبەجێنەكرێت بەشدار هەڵبژاردن ناكات
دوای ئەوەی بە ناوی شەڕی داعش زۆربەی شارەكانی سونی نشین لە عێراق وێرانكرا, تا ئێستا زیاتر لە سێ ملیۆن هاوڵاتی سونی ئاوارە بوونەو شارەكان ئاوەدان نەكراونەتەوە, فراكسیۆنە سونیەكان بڕیاریان داوە بە مەرج بەشداری هەڵبژاردنی هەڵباردنی داهاتووی عێراق بكات, پەرلەمانتارێكی كوردیش دەلێت تا ئێستا هیچ لایەنێك بڕیاری نەداوە بەشداری هەڵبژاردن نەكات.
ئەشواق جاف پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە بەغدا ڕایگەیاند “تا ئێستە هیچ لایەنێك بە فەرمی داوای دواخستنی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی نەكردووە، جگە لە عەرەبی سونە كە مەرجی گەڕانەوەی ئاوارەكانیان هەیە بۆ ئەو شوێنانەی كە لەلایەن داعشەوە وێران كراون، تا هەڵبژاردن لەو ناوچانەش بكرێت”.
هەروەها گوتی “ڕاستیەكەی ئێستە دۆخەكە هی ئەوە نیە هەڵبژاردن بكرێت”.
لەبارەی زیانی هەڵبژارنەوە بۆ كوردیش گوتی لە ناوخۆی كوردستاندا كورسییەكان دیارن و هەر حزبێكیش نەیەوێت ئەوا حزبێكی دیكە لە بری ئەو كورسی وەردەگرێت، بەڵام كێشەكە لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانە، كە دۆخێكی نائاساییان هەیە و ئەگەر هەڵبژاردن بكرێت، ئەوا بە ناشەفافی دەكرێت و غەدر لە كورد دەكرێت.
ڕوونیشی كردەوە، كە ئێستە لە ناو ماڵی شیعەكانیشدا ململانێ هەیە و ترسی ئەوەیان هەیە پەرلەمان ببێتە هی ئەوانەی چەكیان هەیە، بۆیە ئەوەی هەیە تەنیا پێشبینییە و پێشبینی دەكرێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ساڵی 2018 نەكرێ.