وەزارەتی تەندروستی هاوڵاتیان دڵنیا دهكاتهوه لهم نهخۆشیه
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ئەو پەتا بەربڵاوەی بەهۆی وشكە سەرماو دواكەوتنی بارانەوە لەناو هاوڵاتیاندا بڵاوبوەتەوە ئەنفلۆنزایەكی ئاساییە و پێویست بە ئەنجامدانی هەڵمەتی نیشتیمانی كوتان ناكات.
(د. خالس قادر )وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكیدا ڕایگهیاند” ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما ڕێژەی توش بوون بە نەخۆشی ئەنفلۆنزا زیاترە بە بەراورد بە وەرزەكانی تر و بە تایبەت لەكاتی كەمبارانی و وشكە سەرمادا حاڵەتەكان زیاتر دەبن”.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم وتیشی” ئەو پەتا وەرزیەی ئێستا لەناو هاوڵاتیاندا بەربڵاوە حاڵەتێكی ئاساییە و لە ئێستاشدا بەشێوەیەكی وا نیە تا هەڵمەتی نیشتیمانی بۆ ئەنجامدانی كوتانی بۆ بكرێت”.
باسی لەوەشكرد” ئەوەی كە پێویست بە كوتان دەكات دژی نەخۆشیەكان منداڵانی خوار تەمەنی 5 ساڵ و ئەومنداڵانەی كە بە پێی خشتەی نەخۆشخانەكان كوتانیان دژی ئیفلیجی و چەند نەخۆشیەكی دیكە بۆ دەكرێت”.