عه‌تا سه‌راوی :با ئه‌و به‌ناو مه‌کته‌ب سیاسی و سهرکردایهتیانهمان سوك و چروك بكه‌ین
سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی یه‌كێتی داوا ده‌كات یه‌كێتیه‌كان له‌ساڵی نوێ‌دا ئه‌و ئه‌ندام مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركرده‌و بهرپرسانهیان كه “له‌خۆیان سوکتر حیزبهکهشمایان سوک کردوە سوک و چروکیان که‌ین و چیتر ڕێگا نه‌ده‌ین چۆن خۆیان غه‌رقی خیانه‌ت و دزی و بێ باکی و ئابڕوچون بون و له‌هه‌موو به‌هایه‌کی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و شۆڕشگێڕیی و وه‌فا داماڵدراون لە مه‌زیاتر یه‌كێتی له‌که‌دار نه‌که‌ن .
(عه‌تا سه‌راوی) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی و یه‌كێك له به‌رپرسه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌و حیزبه له په‌یامێكیدا به‌بۆنه‌ی ساڵی نوێوه له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فیسبووك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: ساڵی رابردوو ساڵی له گۆڕنانی خه‌ونی یه‌كگرتوه‌ی یه‌كێت و گۆڕان بوو ، ساڵی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌ی هه‌ردوو حیزبهكهبوو، ساڵی له گۆڕنانی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی و ساڵی ناشیرین‌کردنی پیرۆزیه‌كان و ساڵی بێوه‌فایی بۆ خوێنی شه‌هیدان و کوشتن و برسیکردنی خه‌ڵک و ساڵی ناشیرین‌کردنی هه‌موو پیرۆزی و به‌ها به‌رزو پیرۆزە نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی و حیزبیه‌کانیش بوو .
ئه‌و سه‌ركرده سه‌ربازیه‌ی یه‌كێتی ده‌شڵێت: داوا له نیشتمان پهروەرو یه‌کێتیه ڕه‌سه‌ن و دڵسۆزه‌کان ده‌که‌م چیتر بێده‌نگی دادمان نادا‌و چیتر به‌سه باپێکهوە ئه‌و به‌ناو مه‌کته‌ب سیاسی و سه‌رکردایه‌تی و به‌رپرسانه‌ی ئێمه‌یان به‌م ڕۆژە گهیاندو هه‌ر ڕۆژه‌و گوێمان لە به‌یت و بالۆره‌یه‌ک ئه‌بێ له‌خۆیان سوکتر حیزبهکهشمانیان سوک کردوە سوک و چروکیان که‌ین و چیتر ڕێگا نه‌ده‌ین چۆن خۆیان غه‌رقی خیانه‌ت و دزی و بێ باکی و ئابڕوچون بون و له‌هه‌موو به‌هایه‌کی سیاسی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و شۆڕشگێڕیی و وه‌فا داماڵدراون لە مه‌زیاتر مێژویی ٤۲ ساڵی پرشنگدارمان له‌که‌دار نه‌که‌ن .