سەرۆكی فراكسیۆنێكی پەرلەمان هاوسەرگیری ده‌كات

سەرۆكی فراكسیۆنی نەتەوەیی لە پەرلەمانی كوردستان له‌ پۆستێكیدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووكی بڵاویكرده‌وه‌و نوسیوێتی :” هاوسه‌رگیری به‌نده‌ له‌گه‌ڵ سروه‌خانم كچی مامۆستا شێخ سالح “.

لەهەژماری تایبەتی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، (ئاری محەمەد هەرسین) سەرۆكی فراكسیۆنی نەتەوەیی لە پەرلەمانی كوردستان، وێنەیەكی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاو كردۆتەوەو نوسیوێتی: هاوسەرگیری بەندە لەگەڵ سروە خانم، كچی مامۆستا شێخ ساڵح، ئەمڕۆ ٢٠١٧/١٢/٣١ لە سلێمانی.

شایه‌نی باسه‌، 9/4/2017، پاش شەش ساڵ لەنەخۆشی شێرپەنجە، هاوسەری دووه‌م وپێشوی (ئاری هەرسین) بەناوی (نێرگز ) لەنەخۆشخانەیەكی ڤیەننا كۆچی دوای كرد.

 

ئاری هەرسین سەرۆكی فراكسیۆنی نەتەوەیی
Back to top button