یاسای لێبوردنی گشتی كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە

وتەبێژی وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، یاسای لێبوردنی گشتی لەڕۆژنامەی وەقائیعی كوردستاندا بڵاو بۆتەوەو كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
پەرلەمانی كوردستان پرۆژەیاسای لێبوردنی گشتی بە زۆرینەی دەنگ پەسەند كردو بەپێی ئەو پرۆژەیاسایە ژمارەیەكی زۆری تاوانبارو گیراوان لە زیندانەكانی هەرێمی كوردستان بەر ئەو لێبوردنە دەكەون، ئەمەش دەرفەتێكە بۆ ئەو گیراوانە بۆئەوەی جارێكی دیكە بگەڕێنەوە بۆ ناو كۆمەڵگاو دوای پەسەندكردنی یاساكە پێویستە لە رۆژنامەی وەقائیعی كوردستاندا بڵاو بكرێتەوە، بۆئەوەی بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

(نەریمان تالب) وتەبێژی وەزارەتی دادی حكومەتی هەرێم ڕایگه‌یاند :” دوای ئەوەی ئەو پرۆژەیاسایە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەند كرا، ئێمە وەك وەزارەت، 28 ی ئەم مانگە لە ماڵپەڕی خۆیاندا بڵاویان كردەوەو ئەمڕۆش چاپكراوەو لە رۆژنامەدا بڵاو بۆتەوە”.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێم گوتیشی :” بەپێی یاسا هەركاتێك بڵاوكرایەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بۆیە لەمڕۆوە بەشێوەی كرداری ئەو یاسایە چۆتە بواری جێبەجێكردنەوە”.

Back to top button