حكومەت و پەرلەمان و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كۆدەبنەوە
بریارە لە هەفتەی داهاتوودا حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی پەرلەمان و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی لەبارەی پرسی دیاریكردنی كاتێك بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی هەرێم كۆببنەوە.
سەرچاوەیەك كەبەشەفەق نیوزی رایگەیاندوە” لە كۆبونەوەكەدا گفتو گۆ لەبارەی پاكردنەوەی لیستی دەنگدەران و دیاریكردنی كاتێك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی كوردستانەوە دەكرێت ”
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشداوە” كۆمسیۆن داوای لە حكومەت كردوە بۆئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان پێویستی بە 15- 17ملیۆن دۆلار هەیە ”
ئەوسەرچاوەیە ئەوەشی ئاشكراكردوە “حكومەت و كۆمسیۆن رەنگە رێك بكەون لە 1تا 15ی مانگی نیسانی داهاتودا هەڵبژاردنەكان ئەنجامبدرێن”
پێشتریش حكومەتی هەرێم نوسراوێكی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان راپرسی كردبوو بۆئەوەی لەبارەی دیاریكردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووە وەڵامی حكومەت بدەنەوە.