كەسایەتیەكی گەورەی ئەمریكا پەیامێك بۆ حزبەكانی كوردستان باشور دەنێرێت
خواكوڕك
كەسایەتیەكی دیاری ئەمریكا داوا لە حزبەكانی كوردستانی باشور دەكات، دەست لە بەرژەوەندی تەسكی خۆیان بەربدەن و بۆ دەوڵەت هەنگاو بنێن چونكە بارزانی زۆر نزیك بۆتەوە لەدەوڵەت، ئەگەر كێشەكانی ناوەخۆی بەرۆكی بەربدات.
جەنەڕال جەی گارنێر، كەسایەتی بەناوبانگی ئەمریكی و حاكمی مەدەنی عێراق پاش رزگار كردنی عێراق لەدەستی رۆژێمی بەعسی دەلێت، “من دەزانم بارزانی زۆر هەوڵی داوە، بۆ رازی كردنی لایانەكان، بەڵام ئێران فشاری زۆری لەسەر كوردستان و ناوچەكە دەكات، دەستێوەردانی لەناوچەكەدا هەیە و دەلێت دەرفەتێكی زێرن لە بەردەم كوردە، بۆیە دەبێت كورد ناوماڵی خۆی چاك بكات و دەلێت ئێران رۆڵی خراپ دەگێرێت و ئەمەش هەڵەی ئەمریكایە كە وای كردووە ئێران سنوری خۆی نەناسێت لەناوچەكەدا”.
هەروەها گارنێر دەشلێت، “من ئاگادارم بارزانی هەوڵی داوە لەگەڵ نەوشێروان و كۆسرەت و بەرهەم ساڵح و لایانەكانی تر گفتوگۆ بكات، بۆیە دەبێت یەك رێز بن و بەرژەوەندی تەسكی حزبی بەڵاوە بنێن لەپێناوی نەتەوەی كورد و كوردستان پشگیری بارزانی بكەن بۆ راگەیاندی دەوڵەتی كوردستان.