رسومات به‌رێژه‌ی له50% و له70% كه‌مكرایه‌وه..هاتنی گه‌شتیار زیادی كردوه
وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی هاتنی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێم له2017 و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ری ساڵی نوێ‌دا ده‌دوێت و رایده‌گه‌یه‌نێت”ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار روویان له‌شاره‌كان كردووه”و ده‌شڵێت: بۆ ساڵی 2018 رێژه‌ی رسوماتی گه‌شتیاری به‌رێژه‌ی له50% بۆ ناو شاره‌كان و به‌رێژه‌ی له70% بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان كه‌مكرایه‌وه.
(نادر روستی) وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: تا مانگی ئه‌یلولی ساڵی 2017، زیاتر له دوو ملیۆن گه‌شتیار هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌ساڵی 2016 به‌كۆی ساڵه‌كه ملیۆنێك و 600 گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌رێمیان كردوه، واته له نۆ مانگی 2017 رێژه‌كه زیاتربوه به‌به‌راورد به‌ساڵی پێشتر.
هه‌روه‌ها وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم گوتیشی”بۆ سێ مانگی كۆتایی 2017 هیچ ئامارێكمان له‌باره‌ی هاتنی گه‌شتیار بۆ هه‌رێم نییه، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و دروستبونی شه‌ڕو گرژی و ئاڵۆزییه‌كان و راگرتنی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی فرۆكه‌خانه‌كان و رێگاكانی دیكه‌ی هاتووچۆ، كه بێگومان گرفتیان له‌به‌رده‌م هاتنی گه‌شتیاران و كه‌مبونه‌وه‌ی گه‌شتیاران له‌و سێ مانگه‌دا دروست كرد”.
له‌باره‌ی هاتنی گه‌شتیاران بۆ سه‌ری ساڵی نوێ (نادر روستی ) ڕاشیگه‌یاند :”ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار هاتووه، به‌ڵام تائێستا نازانین رێژه‌كه چه‌نده دوای ئه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی عیراق كرد له‌به‌غدا و نه‌جه‌ف و هه‌ولێر، له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا رێكه‌وتن كرا بۆدهستپێكردنهوهی گه‌شته‌كان و هاتنی گه‌شتیاران بۆ شاره‌كانی هه‌رێم”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ كه‌رتی تایبه‌ت توانراوه هاوكاریان بكه‌ن به‌رێكخستنه‌وه‌ی كۆمپانیاكانی عیراق، كه مه‌ترسیان هه‌بوو و نه‌یانده‌توانی گه‌شتیار بهێنن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه”بۆ ساڵی 2018 رێژه‌ی رسوماتی گه‌شتیاری به‌رێژه‌ی له50% بۆ ناو شاره‌كان و به‌رێژه‌ی له70% بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان كه‌مكرایه‌وه”، بۆئه‌وه‌ی بارقورسی له‌سه‌ر كه‌رتی تایبه‌ت هه‌ڵبگیرێت و كه‌رتی گه‌شتیاری زیاتر ببوژێته‌وه.