هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی نوێ له به‌غدا كوردی پارچه كرد
خواكوڕك
رێكه‌وتنه سیاسیه‌كه‌ی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان له ده‌باشانه‌وه گه‌یشته به‌غدا و فراكسیۆنی هه‌ردوو حیزبی له په‌رله‌مانی عێراق كۆكرده‌وه، و هاوپه‌یمانیه‌كتێكی نوێیان به‌ناوی (هاوپه‌یمانیه‌تی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان) پێكهێنا.
ئاڵا تاڵه‌بانی، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی راگه‌یاندووە، “دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ (10-9-2016) هاوپه‌یمانی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆڕان له‌به‌غدا راگه‌یه‌ندراو بڕیاره له‌و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌دا سه‌رۆك و جێگر‌و سكرتێر‌و لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كان بوونی هه‌بێت”.
هه‌روه‌ها تاڵه‌بانی گوتیشی: “به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو لا هه‌یه، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتییه‌كه به‌ر زۆرینه‌ی فراكسیۆن ده‌كه‌وێت كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، له‌به‌رامبه‌ریشدا جێگری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانێتییه هاوبه‌شه‌كه به‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كه‌وێتن.
چاودێرانی سیاسیش له‌وباره پێیانوایه كه‌ناكرێت ئه‌و ئاراسته سیاسیه‌ی له كوردستان هه‌یه بیگوازیته‌وه بۆ به‌غدا، چونكه ساحه‌ی سیاسی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا زۆرجیاوازه، و هه‌مان یاری و هه‌مان ئامانج و دیدگا ده‌بێته هۆی تێكچوون و شڵه‌ژانی زیاتری نێوان حزبه‌كانی كوردستان.
به‌ڕای چاودێرانی سیاسیه‌وه، یه‌كێتی و گۆڕان له قوناغی هه‌ڵچوونی ده‌روونیه‌وه سیاسه‌ته‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش به‌ره‌وداهاتوویه‌كی خراپتر و رێكای هه‌ڵه‌ی دیكه‌یان ده‌بات، به‌جۆرێك له ئێستا پێش چاویان روون نیه كه هه‌نگاو بۆ كوێ ده‌نێن.