نرخی نه‌وت زۆر به‌رزبووه‌وه‌ و ژماره‌ی پێوانه‌ی تۆماركرد

ئەمڕۆ سێ شه‌ممه‌ 2/1/2018 نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرز بووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی لەسەروو 67 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە کرا.”

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ کاتژمێر 9:30 سه‌ر له‌ به‌یانی، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرز بووەوە بۆ 67 دۆلار و 11 سەنت ئەمە لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی پێشوو پێش داخستنی بازاڕ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 16 سەنت بووە.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خۆرئاوای تەکساس بەرزبووەوە بۆ 60 دۆلار و 60 سەنت ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی پێشوو و پێش داخستنی بازاڕ نرخی بەرمیلێک نەوتی خۆرئاوای تەکساس بە 59 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوە کرا

Back to top button