ئێران به فه‌رمی مه‌رزی په‌روێزخانی كرده‌وه

سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی گومرگی پەروێزخان رایگەیاند، لە شەوی رابردووەوە بەرپرسانی ئێران ئاگاداریان كردووینه‌ته‌وه كە دەروازەی پەروێزخان دەكرێتەوە.”
(عەلی تۆفیق) سەرپەرشتیاری كۆمەڵگەی گومركی پەروێزخان،به میدیاكانی رایگه‌یاند.” كاتژمێر یەكی شەوی رابردوو بەرپرسانی گومرگی ئێران ئاگاداریان كردینەوە كە دەروازەی پەروێزخان دەكرێتەوە و ئۆتۆمبێلی ھەردوولامان دەتوانن ھاتووچۆ بكەن”.
هه‌ر له‌و باره‌وه (ئارام سایەخان) گوتەبێژی مەرزی پەروێزخان رایگه‌یاندوه.” ئێستا بارھەڵگرەكان لە دیوی ھەرێمی كوردستان دەچنە نێو ئێران، قسەشمان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران كردووە، مەرزەكە كراوەیە بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ھاتووچۆی گەشتیاران”.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” تا ئێستا مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران نه‌كراوه‌ته‌وه ته‌نها مه‌رزی په‌روێزخان كراوه‌ته‌وه له ئێستاشدا گه‌شته‌كان و ئاڵوگؤره بازرگانیه‌كان ئاسایی بوونه‌ته‌وه.