بۆچی خولی ئیسپانی زۆرترین هاندەری هەیە لە کوردستان؟

بۆچی خولی ئیسپانی زۆرترین هاندەری هەیە لە کوردستان له‌ چاو خوله‌كانی تری ئه‌وروپا.”

لای هەمووان ڕوونە کە یاری تۆپی پێ زۆرترین هاندەری هەیە بە بەراورد لەگەڵ وەرزشەکانی تر لە جیهاندا، لە کوردستانیشدا بەهەمان شێوە تۆپی پێ پێشەنگی وەرزشەکانی گرتووە، بەڵام جیاوازای لێرە دایە کە بە شێکی هەرە زۆری وەرزش دۆستان لە کوردستان هاندەری هەردوو یانەی ڕیال مەدرید و بەرشەلۆنەن کە لە خولی ئیسپانی یاری دەکەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە خولی ئیسپانی لە پلەی سێیەم دێت لە ڕیزبەندی زۆرترین بینەر لە نێو خولەکانی تۆپی پآ لە جیهاندا بە 2،5 ملیارد بینەر بۆ هەر وەرزێک، خولی ئەلمَانی لە پلەی دووەم دێت بە 3 ملیار بینەر، و خولی ئینگلیزی لە پلەی یەکەم دێت بە 4،1 ملیارد بینەر بۆ هەر وەرزێک.

ئەم ڕیژە زۆرەی هاندەرانی خولی ئیسپانی لە کوردستاندا دەگەرێتەوە بۆ دوو هۆکاری سەرەکی، یەکەمیان یاری کردنی کریستیانۆ رۆنالدۆ و لیۆنیل میسی لەو خولە کە دوو یاریزانی ئاست بەرز و ناودارن و بەردەوام رکابەرییەکی بەهێزیان لە نێواندا هەیە، ئەمەش هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی وەرزش دۆستان بۆ خولی ئیسپانی، دووەمیان کاریگەری میدیاکانە لەسەر وەرزش دۆستان کە بە ڕێژەیەکی زۆر هەواڵ و بەرنامەکانیان بۆ خولی ئیسپانی و یانەکانی ئەو خولە تەرخان کردووە.

جێى ئاماژە پێکردنە کە ئەو رێژە هاندەری کە بینەری خولەکانی ترن لە کوردستاندا بەردەوام هەوڵیان داوە لە ڕێگەی تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە بوونی خۆیان ڕابگەیەنن و لەناو خۆیاندا گرووپ و یانەی هاندەریان پێک هیناوە بە شێوەیەکی بەردەوام هەفتانە موتابعەی یاری یانە دڵ خوازەکەیان دەکەن.

Back to top button