ئەتەکێتی بەکارھێنانی ئەنتەرنێت..چه‌ندین زانیاری گرنگ و پێویست بزانه‌

 تەکنەلۆجیا وەک دەڵێن دونیای کردووە بە گوندێکی بچووک و کلتوور و بارودۆخی کۆمەڵایەتی وزانیاری نێوان جوگرافیا جۆربەجۆرەکانی خستۆتە نێو ئاڵوگۆڕێکی ئاسانەوە،تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش بوونەتە نێوەندێکی گەورەی کۆمەڵایەتی .

لەم بابەتەدا باس لە ھەندێک ئەتەکێتی بەکارھێنانی دەکەین:-

* پلەی گەرمای ئەو ھاوینەھەوارانەی گەشتی بۆ دەکەی  لەسەر ئەو وێنانە مەنووسە کە لە پۆستەکانتدا بڵاوی دەکەیتەوە لە جیاتی ئەوە ھەوڵ بدە  کورتەیەک لەسەر ئەو ھاوینەھەوارە  لە پۆستەکەتدا باس بکەیت.  # وێنەی ١

*لەگەڵ برادەرەکەت مەکەوە گفتوگۆکردن لە بارەی باسێکەوە کە تایبەتە تەنھا بەو دووانەتان  لەژێر پۆست یان وێنەی ھاوڕێیەکی دیکەتان ، نامەی تایبەت ھەیە لەوێ دەتوانی  گفتوگۆی بکەی.

*ھاوڕێیانت لە وێنەی خراپ و ناشرین تاگ مەکە

*لە کاتی نووسین بە ئینگلیزی ، بە پیتی کاپیتاڵ مەنووسە چوونکە وەک ھاوار کردن دەردەکەوێت

*ھاشتاگی زۆر  مەنووسە لەژێر پۆستەکانت ، چونکە ئەمە وا لە پۆستەکەت دەکات  وەک پۆستێکی بێ سەروبەر دەربکەوێت

*لە سێ وێنە یان بەلایەنی زۆرەوە لە پێنج وێنە زیاتر لە ئینستاگرام پۆست مەکە ئەگەر گەشتت کرد بۆ شوێنێک

*کاتێک داوای ھاوڕێیەتی بۆ کەسێک دەنێریت وا باشترە خۆت بناسێنیت و ھۆکاری داواکردنەکەت ڕوون بکەیتەوە

*وێنەی خواردن بڵاو مەکەرەوە چوونکە ئێستا پۆست کردنی وێنەی خواردن بە جۆرێک لە جۆرەکان بۆتە ئامرازێکی گاڵتە جاڕی، تەنھا لە دوو بارودۆخدا وێنەی خواردن بڵآو بکەنەوە ، یەک ئەگەر خۆت خواردنەکەت ئامادەکردبوو و ناو و جۆری کەرەستەکانیشت لەگەڵ نووسیبوو، دوو ئەگەر بەسەرھاتێک یان ڕووداوێک  پەیوەندی بە خواردنەکەوە ھەبێت.

 

Back to top button