مۆندیالى 2018، وپێشبینییەکانى ڕوسیا و چه‌ندین زانیاری گرنگ

 

جامی جیهانی (مۆندیال) گەورەترین ڕووداوی فووتباڵی جیهانە کە هەر چوار ساڵ جارێک بەڕێوە دەچێت، وڵاتی ڕووسیا میوانداری ئەم مۆندیالە دەکات کە لە سالی 2018 بڕیار وایە بەڕێوە بچێت.

 

یارییەکان لە 11 شاری وڵاتی ڕووسیا بەڕێوە دەچن، بڕیار وایە یەکەم یاری لە 14ی حوزەیرانی2018 ئەنجام بدرێت و کۆتا یاریش لە 15ی تەمووزى 2018 ئەنجام بدرێت.

 

لە مۆندیالی 2018ی ڕووسیا (32) وڵات بەشدارن، لەو 32 تیمە 14 تیم لە قارەی ئەوروپا و 5 تیم لە ئەمەریکای باشور، و 3 تیم لە ئەمریکای باکور و ناوەڕاست ،و 5 تیم لە ئەفریقا و 5 تیم لە ئاسیا بەشدارن.

تیروپشکی مۆندیالی 2018 لە 1ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵدا بەڕێوەچوو ، وڵاتان رکابەرەکانی خۆیان لە هەر کۆمەڵەیکدا ناسی، 32 تیمەکە دابەش کراون بەسەر 8 کۆمەڵەی 4 تیمی کە تەنها 2 تیم لە هەر کۆمەڵەیەک سەردەکەون بۆ قۆناغی داهاتوو.

ڕووسیا پێشبینی کردووە زیاتر لە یەک ملیۆن گەشتیار سەردانی وڵاتەکەیان بکەن بۆ بینینی ئەم ڕووداوە وەرزشییە گەورەیە، هەربۆیە حکومەتی ڕووسیا ئاسانکاری کردووە بۆ گەشتیاران لەو ڕووەوەی کە گەشتیاران چیتر پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزا نیە ئەگەر ناسنامەی هاندەرایەتی وڵاتێکیان هەبێت.

Back to top button