نوێنه‌ری كورد له‌سه‌ر لیستی كۆمه‌ڵ له به‌غدا سوكایه‌تی به سێ ملیۆن كورد ده‌كات
له دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئێن ئارتی، سه‌لیم شوشكه‌یی كه پێشتر مامۆستایی ئاینی بووه، چه‌ندین جار تۆمه‌تبار كراوه به‌هاوكاری داعش و ناردنی گه‌نجانی بۆناو داعش، ئێستا له به‌غدا به 40 ملیۆن دینار په‌رله‌مانتاره، هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، كه 3 ملیۆن كه‌س به‌شداریان تێدا كرد و سه‌دا 93ی ده‌نگیان به ریفراندۆمیان داوه”.
سه‌لیم شوشكه‌یی ئه‌ندام په‌رله‌مانی كۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانی عێراق، هێرشی تووند ده‌كاته سه‌ر ئه‌نجامده‌رانی ریفراندۆم و ریفراندۆم به شوم ناو ده‌بات، ده‌لێـ، ئه‌م دۆخه‌ی كه به‌سه‌ر كورد دا هات، به‌هۆی ئه‌و ریفراندۆمه شومه بوو، ریفراندۆم به شووم ناو ده‌بات، كه تێیدا 3 ملیۆن ده‌نگده‌ری كورد به‌شداریان تێدا كرد”.
چاودێرانی سیاسی ئه‌م هێرشانه له‌لایان به‌ناو نوێنه‌رانی كورد، نوێنه‌ریش كه پێشتر مه‌لا بووبێت، به یه‌كێك له چه‌كه هه‌ره كورشندهكانی دژه كورد ده‌زانرێت، چونكه دوژمنان له‌رێگا ئه‌م جۆڕه كه‌سه لاواز و ناو مه‌لا و نوێنه‌ری كورد له‌به‌غدا، ده‌یانه‌وێت، كورد به‌ئاستی چۆك دانان ببه‌ن، چونكه شتێكی سروشتی نیه، نوێنه‌ری كورد له به‌غدا، كورد به مرۆڤ نه‌زانێت و مافی ریفراندۆمێكی پێ ره‌وا نه‌بینێت، به‌شوم ناوی ببات”.
هه‌روه‌ها چاودێرانی سیاسی ئه‌م جۆڕه لێدوان و بۆچوونانه‌ی كه له‌به‌شێكی زۆری كراوی ده‌ستی به‌غدا، به‌ناو نوێنه‌ری كورد له‌ئاستی مافێكی زۆر سه‌ره‌تایی و زۆر زۆر ئاسایی دا كه راپرسینی خه‌ڵكی كورده، به‌شووم ناوبردنی نه‌ك بێ نرخ پێشاندانی كورده، به‌ڵكو ئه‌وه‌ش وێنا ده‌كات كه ئه‌م جۆڕه په‌رله‌مانتارانه، ده‌نگی كورد و مافی كورد، بهقونهرهشیان حساب ناكه‌ن، هیچ بهڵایانهوهی گرینگ نیه كورد ژێر ده‌سته بێت یان نا، گرینگ چڵ ملیۆن مانگانهكهیانه له به‌غدا”.