ئاراس جه‌نگی جارێكی تر لاهور جه‌نگی به‌درۆ ده‌خاته‌وه
له دواین دیداری دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فوراد نیوز”لاهور جه‌نگی” پێچه‌وانه‌ی لێدوان و بۆچوونه‌كانی پێشووتر خۆی و براكه‌یی و فه‌رمانده‌كانی یه‌كێتی و جێگری سكرتێری یه‌كێتی، ده‌لێـ” من شه‌وی 15ی له‌سه‌ر 16ی ئۆكتۆبه‌ر، له كه‌ركووك نه‌بووم، ئه‌مه‌ش به‌درۆ خستنه‌وه‌ی خۆیی براكه‌یه‌تی”.
لە دیدارەکەدا لاهور ئاماژە بەوە دەکات کە لە کاتی تەسلیم کردنی کەرکوک بە سوپای عێراق و میلیشیا ئێرانیەکان لە کەرکوک نەبووە چونکە پارێزگاری کەرکوک داوای لێکردووە هێزەکانی دژە تیرۆر باشترە نەیەنە کەرکوک”.
لاهور دەڵێت (تا ڕۆژێک پێش ڕیفراندۆم هێزەکانمان لەکەرکوک بوون،دواتر لەسەر داوای نەجمەدین کەریم و هاتنە سەرهێڵی حکومەت کشاینەوە،لەو ڕۆژەوە تا کارەساتی کەرکوک هیچ هێزێکی دژەتیرۆر لەوێ نەمابوون)”.
بەڵام پێشتر ئاراس جەنگی براو هاوبەشی خیانەتەکەی لاهور، لە لێدوانێکدا تەئکید لە مانەوەیان لە کەرکوک دەکاتەوەو دەڵێت نەجمەدین کەریم چل مەتر لێمانەوە دوور بووە لە شەوی خیانەتەکە”.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێشتر مه‌لا به‌ختیار و ئاراس جه‌نگی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ فه‌رمانده‌كانی هێزی یه‌كه‌ی 70ی یه‌كێتی، لاهوریان تاوانبار كرد، به‌ڵام له‌كاتژمێر 11ی ده‌مه‌و نیوه‌رۆی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، له راگه‌یاندراوێكی فه‌رمی دا، باسی له‌وه كرد كه كوره‌كه‌ی و برازاكه‌ی تاڵه‌بانی له‌كه‌ركووك له‌شه‌ردان، كه ئاماژه دان بوو به لاهور و بافل”.
پاش ئه‌نجامدانی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ست كردنی كه‌ركووك به میلیشیاكانی حشدی شه‌عبی و سوپای پاسدارانی ئێرانی و حزبڵا لوبنانی، واتا رۆژی 18ی ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ریه‌كه له جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، كۆسره‌ت ره‌سوڵ و مه‌لا به‌ختیار به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی، دانیان به‌وه دانا كه له‌ناو یه‌كێتی خیانه‌ت كراوه، ئۆباڵی خیانه‌ته‌كه‌شیان خسته پاڵ گروپێك له‌ناو یه‌كێتی كه پێكهاتوون له ” بافل تاڵه‌بانی و لاهور جه‌نگی و ئاراس جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” و به كاڵفامه‌كانی نێو یه‌كێتی ناویان بردن، به‌ڵام هه‌ر پاش ئه‌و رۆژه‌وه، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گۆڕان و باڵی كاڵفامه‌كان و به‌رهه‌م ساڵح هه‌وڵیانداوه، دیمه‌نی گریانی پێشمه‌رگه له خیانه‌تی كه‌ركووك بگۆڕن بۆ بابه‌تی ریفراندۆم و له‌وێشه‌وه‌ی به‌ناوی شكه‌سته‌وه، حكومه‌تی رزگاری نیشتمانی دامه‌زرێنن”.