شۆڕش بەردەوامە و شەش خۆپیشاندەری دیکە کوژران
خۆپیشاندانەکان لە ئێران بەردەوامن و شەوی ڕابردووش لە شاری قەدریجانی ئەسفەهان دوای ئەوەی خۆپیشاندەران ویستیان دەست بەسەر بنکەیەکی پۆلیسدا بگرن دەست ڕێژی گولەیان لێکراو شەش هاوڵاتی کوژران و پۆلیسێکیش لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کوژرا.
دواتر خۆپیشاندەران کەوتنە وتنی دروشمی مردن بۆ خامنەیی،ڕسوایی بۆ خومەینی،مەلاینە بەرۆکمان بەردەن.
تا ئێستا ژمارەی کوژراوان گەیشتۆتە بیست کەس و سەدان کەسیش بریندارن،جگە لەوە هێزە ئەمنیەکان سەدان هاوڵاتیان دەست گیر کردووە و ئهمه جگه لهوه هێزه ئهمنیهكانیش بێ زیان نهبوونه، دوو چهكداری حهرهس سهوریش كوژراون”.