درۆكانی ئاراس جه‌نگی و خۆشباوه‌ر و خیانه‌تی به‌ڵگه
پاش خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و راده‌ستكردنه‌وه‌ی كه‌ركووك به حشدی و سوپای عێراقی به پیلانگێری ئێران و گروپێكی ناو یه‌كێتی كه پێكهاتبوون له ” بافل تاڵه‌بانی و ئاراس جه‌نگی و لاهور جه‌نگی و ئاڵا تاڵه‌بانی” ده‌یان به‌ڵگه و دیكۆمێنت هه‌ن له میدیاكاندا، كه ئه‌م گروپه، سه‌ره‌تا پاشه‌كشه‌ی هێزی یه‌كێتی له كه‌ركووك و راده‌ست كردنی شاره‌كه، لێدوانیان داوه و وه‌ك به‌ڵگه له‌به‌رده‌سته، كه ئه‌م گروپه له‌لایان هێزه عێراقیه‌كان و ئێرانیه‌كان وه‌كو خهشیمێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كراوه”.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كهبهردهوام له میدیا جیهانی و ناوه‌خۆیه‌كان لێدوانی ده‌دا، ئاراس جه‌نگی بوو، كه ده‌یان به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ره، له سه‌رجه‌م دیداره‌كاندا ده‌لێـ”حەشد لە ۲٤ سەعات کەرکوک جێدەهێڵێت و کەرکوک ئارامەو بڕوا بە پڕوپاگەندەکانی پارتی مەکەن،سەرجەم دیدارەکان دوو ڕۆژ دوای خیانەتی ۱٦ی ئۆکتۆبەر ئەنجام دراون”.
هه‌ر ته‌نها لێدوانه‌كانی ئاڵا تاڵه‌بانی نیه، به‌ڵكو لێدوانی لاهور جه‌نگی و بافل تاڵه‌بانی و وه‌ستا ره‌سوڵ و ئاسۆ ئه‌ڵمانی و رزگار عه‌لی و چه‌ندانی تر ده‌ری ده‌خات كه حكومه‌تی عێراقی خیانه‌تكارانی به‌وه رازی كردووه، كه رێكه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت، بۆیه لێدوانه‌كان سه‌ره‌تا له‌سه‌ر بنه‌مایی رێكه‌وتنه‌كه بوو، به‌ڵام پاش ئه‌وی هێزه عێراقیه‌كان و حشدی شه‌عبی كه‌ركووكیان گرت ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی یهكێتیشان چه‌ك كرد، له‌ئێستادا ئێران به‌هاوكاری كۆمه‌ڵ و گۆڕان و باڵی به‌رهه‌م ساڵح، ئه‌و به‌شه‌ی خائینه‌ی یه‌كێتی، خیانه‌ت و رێكه‌وتنه‌كانی فرۆشتنی كه‌ركووك، پاشگه‌ز بوونه‌وه‌ی عێراق و به‌كارهێنانیان وه‌ك گه‌مژه‌یه‌ك بۆ گرتنه‌وه‌ی كه‌ركووك و هه‌وڵدان بۆ شكه‌ست پێهێنانی كورد، ئێستا ده‌یانه‌وێت بیخه‌نه سه‌ر ریفراندۆم كه ده‌نگی سێ ملیۆن كورده”.