حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن بۆ مەلا سەلیم شووشکەیی، ناڵێم وەک سەگ دەوەڕێ

حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن ساترنووس و شاعیر له‌هه‌ژماری تایبه‌تی هۆی له‌تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی ته‌نزێكی له‌سه‌ر مه‌لا سه‌لیم شووشكه‌یی نووسیوه‌.

ده‌قی نووسینه‌كه‌ی شاعێرا و ساترنووس حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن

ئیسلامییەکی زارخاوێن
حەمەسەعید حەسەن

مەلا سەلیم شووشکەیی
دەخەبتێ بە خشکەیی
لەبن دەستیدا فەوجێ
بەچکەداعش پێگەیی

ستەم لە ئاژەڵ ناکەم
ناڵێم وەک سەگ دەوەڕێ
یان خوانەخواستە ناڵێم
وەک نێرەکەر دەزەڕێ

ئاخر ڕۆژانی هەینی
زاری ئەوی گوتاربێژ
پۆخڵترە لە قوونی
تووتکەسەگ و گوێدرێژ

٢٤ی ٧ی ٢٠١٥

حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن

Back to top button