موسەنا ئەمین، چەند زانیاریەکی مەترسیدار ئاشکرا دەکات

 

 

د.موسەننا ئەمین سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەئەنجومەنی نوێنەران لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەنوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند”ئێستا پەلکانەو ١٢ گوندی دیکە جارێکی تر لەبەردەم شاڵاوی تەعریبکردنەوەدان”.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاشکراشیکرد، “سیمای تەعریب بەشاری کەرکوکەوە بەشێوەیەکی ئامانجدار دەردەکەوێت، ھاوڵاتیان دەڕفێنرێنن زیاتر لە ٥٠ ئۆتۆمبێل لەکەرکوک ڕفێنراوە، خەڵک دەکوژرێت و لاشەکەی فڕێدەدرێت، بەرپرسانی کورد لەپۆستەکانیان لادەبرێن و جلی کوردی لەزانکۆی کەرکوک بەبڕیاری زانکۆ قەدەغەدەکرێت، ھەموو ئەمانە خاڵی ترسناکن و وسەرەتای دەستپێکردنەوەی فیتنەیەکی تائیفین لەکەرکوکدا”.

د.موسەننائه‌مین ڕاشیگه‌یاند “بەھیچ شێوەیەک گەڕانەوە بۆ دەستور بریتی نییە لەوەی ڕێگەبدرێت بەدەیان کەس بەبڕیاری پارێزگاری کەرکوک بەپشتیوانی قاعیدەی عەمەلیاتی سەڵاحەدین بەچەکداری حەشدو چەکدارەکانی پۆلیسی فیدراڵی ھەڵبکوتنەسەر پەلکانەو گوندەکانی دیکە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەو گوندانەی گەڕاونەتەوە بۆ خاوەنەکانیان تەعریبی بکەنەوە ئەمە زەنگێکی ترسناکە”.

ئەو پەرلەمانتارە کوردە داوای لەسەرۆک کۆماری عیراق کرد وەکو پارێزەری جێبەجێکردنی دەستور ڕۆڵی خۆی ببینێت لەناچارکردنی کشانەوەی ئەو ھێزانەدا، گووتی:”دەبێت ھەوڵبدرێت بەناچارکردنی حکومەت بەپێدانی بەشە بودجەی کوردو ناچارکردنی حەیدەر عەبادی بەدەستپێکردنی گفتوگۆیەکی بێ مەرج”.

هه‌روه‌ها گووتیشی :”لەسەر ئەو بابەتە واژۆ کۆدەکەینەوەو ھەوڵدەدەین سبەینێ ئەم بابەتە بخرێتە ناو بابەتەکانی گفتوگۆی پەرلەمانەوە”.

Back to top button