یەکێتی، سوپای عێراق هێزێکی زۆر لە ناحیەیی جەبارە کۆدەکاتەوە
(ئامانج عەبدولڕەزاق) لێپرسراوی کۆمیتەی جەبارەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند: “دۆسێی ئەمنی ناحیەی جەبارەی سەر بەقەزای خانەقین پێشتر لەلایەن پۆلیسی فیدراڵیەوە بەڕێوەدەبرا”.
ههروهها لێپرسراوی كۆمیتهی جهبارهی یهكێتی ڕاشیگهیاند:”دوو ھەمەری سەربازیی و ژمارەیەک سەربازیی سوپای عیراق لەناو بینای پۆلیسدا دەمانەوە, بەڵام ئێستا سوپای عیراق بەنیازە فەوجێک بھێنێتە نێو ناحیەکەوەو دایانبمەزرێنێت”.
ئەوەشی ڕونکردەوە، سوپای عیراق لەناو یەکێک لەگەڕەکەکانی ناحیەکەو لەنێو ماڵێکدا فەوجی دوی سەر بەلیوای 120ی دیالە جێگیردەکەن کە پێشتر ئەو سوپایە لەناو ناحیەکەدا نەبون.
بەرپرسەکەی یەکێتیی ئاماژەی بەوەشدا، جگە لەجێگیرکردنی ئەو فەوجە, سوپای عیراق بەنیازە لەدەرەوەی ناحیەکە سەنگەر لێبدات و ھێزەکانی دابمەزرێنێت.
لێپرسراوی کۆمیتەی جەبارەی یەکێتیی ئاشکرایکرد, “لەئێستادا تەنھا یەکێتیی و حزبی شیوعی بارەگایان لەو ناحیەیە ماوە, حزبە کوردیەکانی دیکە نەگەڕاونەتەوە”.