ئاسۆ مامند: داوا لە مەكتەبی سیاسی حزبەكەی دەكات بە هانای كەركووك بچن
دوای ئەوی لە 16ـی ئۆكتۆبەری 2017 میلیشاكانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران, بە هاوكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێـتی كەركووكیان داگیركرد, ئێستا ئەو شارە كوردستانیانەی داگیركراون رووبەرووی تەعریب كردن بووەتەوە, داوا لە دانیشتوانی 17 گوندی كورد نشین كراوە تا كۆتای هەفتە گوندەكانیان چۆلبكەن.
بە پێی زانیاریەكانی(خواكوڕك) كە لە نێو دواهەمین كۆبوونەوەی نێوان سەركرایەتی و مەكتەبی سیاسی یەكێتی دزەیان پێكراوە, ئاسۆ مامەند بەرپرسی مەلبەندی یەكێتی لە كەركووك گوتوویەتی:” ئەوەی لە كەركووك روودەدات ناكرێت قبولبكرێت, چونكە جگە لەوەی پێچەوانەی رێككەوتنی ئێمەو حەشدی شەعبی و سوپای عێراقە, ئەوا بە جۆرێك كاردەكرێت كە زیان بە پێگەی یەكێتمان دەگەیەنێت لەو ناوچانە.
ئەو بەر پرسەی یەكێتی گوتوشیەتی:” دەستگیركردنی كادرانمان لە لایەن هێزە سەربازیەكان و نەبوونی هەماهەنگی بۆ بەڕێوەبردنی شارەكە لە نێوان ئێمەو ئەوان, ئێستا دەسەڵاتەكانی ئێمەی لەو شارەدا نەهێشتۆتەوە, زۆربەی بڕیارەكانیش لە چوارچێوەی خواستی دەستەیەكی دیاری كراوی نێو پارێزگای كەركووكە كە حساب بۆ فرە پێكهاتەی ەو شارەدا ناكرێت”.
شایەنی گوتنە, ئاسۆ مامەند(ئەلمانی) ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و بەر پرسی مەڵبەندی یەكیتی لە كەركووك ئەندامی گرووپی خیانەتكارانی یەكێتیە كە لە 16ی ئۆكتۆبەر بە پیلانێك دژ بە كوردستان كەركووكیان رادەستی میلیشاكانی حەشدی شەعبی كرد.